به‌لای که‌م 14 که‌س کوژراون پاش ئه‌وه‌ی هێزه‌کانی سوریا ته‌قه‌یان له خۆپێشانده‌ران کرد.
چالاکوانان و ڕێکخراوه‌کانی مافه‌کانی مرۆڤ ده‌ڵێن خه‌ڵکه‌که ڕۆژی هه‌ینی کوژران له شوێنه‌کانی وه‌ک دیمه‌شقی پایته‌خت، شاری ده‌رعا له باشور و ناوچه‌ی ئه‌دلیب له باکور.
به ده‌یان هه‌زار که‌س له سه‌رانسه‌ری سوریا خۆپێشاندانیان کرد سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی حکومه‌ت به به‌رده‌وامی ناڕازیانی سه‌رکوتکردووه.
چالاکوانان داوایان له خه‌ڵکه‌که کردبوو خۆپێشاندان بکه‌ن له‌دژی زیندانیکردنی سه‌دان که‌س له ئاکام سه‌رکوتکردنی خۆپیشانده‌رانی ئازادیخواز له لایه‌ن حکومه‌ت.
بانگه‌وازی بۆ خۆپێشاندان ڕۆژێک پاش ئه‌وه دێت که چالاکوانانی سوریا گوتیان له‌وه‌تای چوارشه‌ممه، هێزه‌کانی حکومه‌ت 6 که‌سیان کوشتووه و زیاتر له 20 که‌سیان له سه‌رانسه‌ری وڵات ده‌ستگیر کردووه.
ژماره‌ی کوژراوه‌کان له لایه‌ن سه‌رچاوه‌کانی سه‌ربه‌خۆ پشتڕاست نه‌کراونه‌ته‌وه. سوریا ڕێگه‌ی نه‌داوه ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندنی بێگانه سه‌ردانی ناوچه ئاڵۆزه‌کان بکه‌ن.