Accessibility links

سوریا دەڵێت بەرگری ئاسمانی وڵاتەکە بەرپەرچی هێرشێکی ئیسڕائیلی بۆ سەر حومس داوەتەوە


دەزگای ڕاگەیاندنی حکومەتی سوریا وتی هێزی بەرگری ئاسمانی سوریا بەرپەرچی هێرشێکی موشەکی ئیسڕائیلی بۆ سەر ناوچەکانی دەوروبەری شاری حومسی داوەتەوە.

دەزگای ڕاگەیاندنی حکومەتی سوریا لە ماوەی ڕابردوودا وتی بەرگری ئاسمانی وڵاتەکە " بەرپەرچی ئامانجە دوژمنکارییەکانی " بۆ سەر ناوچەکانی دەوروبەری شاری حومس داوەتەوە، ئەمەش دوای ئەوەی دەنگی تەقینەوە بەسەر حومس و شاری تارتوسدا بیستراوە.

سوپای سوریا لە بەیاننامەیەکدا وتی هێزی بەرگری ئاسمانی وڵاتەکە توانیویەتی زۆربەی ئەو موشەکانەی بەکارهاتوون بخاتە خوارەوە.

سوپای سوریا ئاماژەشی بەوەدا دوو سەرباز برینداربوون و هەندێک زیانی ماددیش کەوتۆتەوە.

لەلای خۆیەوە سوپای ئیسڕائیل ڕەتی کردەوە لێدوان لەسەر ئەو هەواڵە بدات.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG