Accessibility links

لە هێرشێکی ئیسڕائیلدا لە سوریا سێ ئەندامی حیزبوڵای لوبنان دەکوژرێن


دوو سەرچاوەی نزیک لە دیمەشقەوە دەڵێن ڕۆژی هەینی لە هێرشێکی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئیسڕائیلدا لە باشووری ڕۆژئاوای سوریا سێ ئەندامی حیزبوڵای لوبنانی کوژراون.

یەکێک لە سەرچاوەکان وتی هێرشەکە بووەتە هۆی کوژرانی سوریاییەکیش کە هاوەڵی ئەندامەکانی حیزبوڵای کردووە.

سوپای ئیسڕائیل ڕەتی کردووەتەوە لێدوان لەسەر هێرشەکەی قنیترە بدات کە بە شاری بەعسیش ناسراوە و دەکەوێتە نزیک بەرزاییەکانی گۆلانیشەوە.

جێی ئاماژەیە ئیسڕائیل چەندین ساڵە هێرشی ئاسمانی دەکاتە سەر سوریا و دەڵێت ئامانجەکانی پەیوەست بە ئێرانەوە لەو وڵاتەدا دەکاتە ئامانج. لە کاتێکدا کە بەهۆی جەنگی ناوخۆی سوریا و پشتیوانییەکانی تاران بۆ حکومەتەکەی بەشار ئەسەد کاریگەرییەکانی ئێران لەو وڵاتەدا زیادیکردووە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG