Accessibility links

سوریا: بەرگری ئاسمانی وڵاتەکە بەرپەرچی هێرشێکی ئیسڕائیلی بۆ سەر حەلەب داوەتەوە


کەناڵی تەلەفیزیۆنی سوریا ئاماژەی بەوەدا بەرگری ئاسمانی سوریا بەرپەرچی هێرشێکی ئیسڕائیلی داوەتەوە بۆ سەر شاری حەلەب.

دواتر کەناڵەکە وتی سوپای سوریا ژمارەیەک موشەکی ئیسڕائیلی خستۆتە خوارەوە پێش ئەوەی بگەنە ئامانجەکانیان، ئەمەش لە نوێترین هێرشدا کە سوریا دەڵێت ئیسڕائیل ئەنجامیداوە.

لەم مانگانەی دواییدا بەرپرسانی بەرگری ئیسڕائیل باسیان لەوە کرد وڵاتەکە ئەرکەکانی دژی ئێران لە سوریا زیاتر دەکات.

سەرچاوەیەکی هەواڵگری لە ناوچەکەدا وتی لەکاتێکدا جیهان و ناوچەکە گرنگی زیاتر بە کۆرۆنا دەدەن، ئیسڕائیل هێرشە ئاسمانییەکانی چڕتر دەکاتەوە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG