Accessibility links

سەرچاوەیەک: 400 چەکداری داعش لە لایەن هێزەکانی سوریای دیموکراتەوە دەستگیرکراون


ئاژانسی دەنگ‌وباسی فڕانس پـرێس دەڵێت هێزەکانی سوریای دیموکرات 400 چەکداری داعشیان دەسـتگیرکردووە لەو کاتەی هەوڵیان دابوو لە گوندی باغوز هەڵبێن.

فڕانس پـرێس ئەمڕۆ چوارشەممە لە هەواڵێکیدا نووسیویەتی سەرچاوەیەک لە فەرماندەیەتی هێزەکانی سوریای دیموکرات گوتویەتی" شەوی سێشەممە 400 چەکداری داعش هەوڵیان دابوو بە یارمەتی تۆڕێکی چەند کەسی لە قۆڵێکەوە لە باغوز هەڵبێن و پاشان بەرەو شوێنێکی دوریان بەرن."

سەرچاوەکە گوتیشی بەپـێی زانیاری هەواڵگری لە پلانەکە ئاگادارکراونەتەوە و ئەو چەکدارانەی داعشیان دەستگیرکردووە کە کەسانی سوری و بیانیـیان لە نێودایە. بەڵام نەیگوت ئەندامانی تۆڕەکە کێ بوون یان بە نیازبوون چەکدارە داعشەکان بەرەو کوێـیان بەرن.

هاوکات کۆمەڵەی سوریا بۆ چاودێری مافەکانی مرۆڤ لەسەر ماڵپەڕ و فەیسبوکەکەی ڤیدیۆیەک و کۆمەڵێک وێنەی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت چەکدارانی داعشن لەگەڵ خێزانەکانیان کە خۆیان ڕادەستی هێزەکانی سوریای دیموکرات کردووە.

XS
SM
MD
LG