Accessibility links

دوا هەڵمەتی ئۆپەراسیۆنی لەشکری دژی داعش دەسـتیپـێکرد


هێزەکانی سوریای دیموکرات دوایـین هەڵمەتی ئۆپەراسیۆنە لەشکریـیەکەیان لە دژی داعش لە ناوچەی باغوز دەسـتپـێکرد، ئەمەش پاش ئەوەی هەوڵەکانی ڕزگارکردنی خەڵکی سیڤیل لەو ناوچەیە بە کۆتایی گەیشتن.

فەرماندەیەکی هێزەکانی هەسەدە لە لێدوانێکیدا بۆ دەنگی ئەمەریکا گوتی ئەمشەوی هەینی لەسەر شەممە دوایـین هەڵمەتیان دەسـتپـێکردووە بۆ کۆتایی‌هێنان بە داعش لەو ناوچەیە. گوتیشی 15 هەزار شەڕڤان بەشداری لە هەڵمەتەکەدا دەکەن.

هاوکات هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی بە ڕابەرایەتی ئەمەریکا پاڵپشتی هێزەکان دەکات بە هێزی تۆپخانە و بۆردومانی فڕۆکەکان.

بە کۆنترڵکردنی ئەم ناوچەیە کۆتایی بە خەلافەتەکەی داعش دێت، ئەوەی لە ساڵی 2014 وە ڕایگەیاندبوو پاش ئەوەی دەستیگرت بەسەر چەندان پارێزگا لە عێراق و سوریا.

XS
SM
MD
LG