Accessibility links

نەتەوە یەکگرتووەکان: لە ماوەی سێ ڕۆژ 9 هەزار کەس لە داویـین ناوچەی خەلافەتی داعش هەڵهاتوون


نەتەوە یەکگرتووەکان دەڵێت لە ماوەی سێ رۆژی رابردوودا نزیکەی 9 هەزار کەس لە دوایین ئەو خاکەی هێشتا بەدەست چەکدارانی داعشەوە لە سوریا ماوەتەوە، گوازراونەتەوە.

لەو بارەیەوە ئۆفیسی کاروباری هاوکاری مرۆیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە سوریا گوتی ئەوانەی لە گوندی "باغۆز" لە سوریا هەڵهاتوون ، لەسەدا 99 یان ژن و منداڵن ، گوتیشی 6 هەزار کەسی سیڤیل گوازراونەتەوە بۆ کەمپی ئاوارەکانی " ئەلهۆل" لە باکوری رۆژهەڵاتی سوریا کە لە گوندی باغۆزەوە نزیکە.

هەفتەی رابردوو هێزەکانی سوریای دیموکرات ئەوانەی ئەمەریکا کۆمەک و پشتیوانیان دەکات مەزەندەی کرد تەنها نزیکەی هەزار هاوڵاتی سیڤیل لە گوندی باغۆزدا مابن لەگەڵ نزیکەی 300 چەکداری هەرە توندڕەوی داعش.

بەڵام دوێنێ دووشەممە روانگەی چاودێری مافەکانی مرۆڤی سوریایی بنکە لە شاری لەندەن رایگەیاند کە نزیکەی هەزار و چوار سەد کەس لە رۆژی یەکشەممەی رابردوودا گوندی باغۆزیان بەجێهێشتووە، لەوانە بە دەیان لە چەکدارانی گومانلێکراوی داعش بوون.

XS
SM
MD
LG