Accessibility links

سوریا دەڵێت کۆمەڵێک ژن و منداڵی لە دەستی داعش ڕزگارکردووە


ژنێک و منداڵەکانی کە لە دەستی داعش ڕزگارکراون
ژنێک و منداڵەکانی کە لە دەستی داعش ڕزگارکراون

دەزگاکانی ڕاگەیاندنی حکومەتی سوریا دەڵێن لەشکری وڵاتەکەیان توانیویەتی ئەو ژن و منداڵانە ڕزگاربکەن، ئەوانەی داعش لە مانگی حەوتەوە لە پارێزگای سوەیدای باشوری وڵاتەکە ڕفاندبوونی.

ئاژانسی دەنگ‌وباسی سانای فەرمی سوریا ئەمڕۆ پـێنجشەممە ڕایگەیاند لەشکری وڵاتەکەیان لە ئۆپەراسیۆنێکدا لە ناوچەی حمیمە لە باکوری ڕۆژهەڵاتی تەدمور شەڕێکی توندی دژی گروپـێکی داعش کردووە و لە ئەنجامدا هەموو چەکدارەکان کوژراون و ئەو ژن و منداڵانە ڕزگارکراون کە داعش بەر لە چەند هەفتەیەک لە پارێزگای سوەیدا ڕفاندبوونی.

پاشان دەڵێت لە 20 مانگی ڕابردووش بە هەوڵی لایەنە پەیوەندیدارەکان کۆمەڵێک ژن و منداڵ ئازادکران، لەوانەی داعش لە گوندی شەبکی ڕۆژهەڵاتی پارێزگای سوەیدا ڕفاندبوونی. بەڵام ئاژانسە ئاماژەی بە لایەنەکان و چۆنیەتی ئازادکردنی بارمتەکان نەکرد.

داعش لە 25 ی مانگی حەوت هێرشێکی لە ناکاوی کردە سەر پارێزگای سوەیدای زۆرینە دورزی و لە ئاکامدا زیاتر لە 250 کەس کوژران، لەوانە 139 کەسیان سیڤیل بوون. پاشان چەکدارەکانی داعش 36 کەسیان وەک بارمتە ڕفاند کە زۆربەیان ژن منداڵبوون.

یەک لە ژنەکان بەهۆی تەمەنەوە بەرگەی دۆخەکەی نەگرتبوو گیانی لەدەست دا. کوڕێکیش کە خوێندکاری زانکۆ بوو و لەگەڵ دایکی ڕفاندبوویان چەکدارەکانی داعش سەریان بڕی.

XS
SM
MD
LG