قه‌یرانی سوریا به‌رده‌وامه و ئه‌گه‌ر چی وا ده‌نوێنێت که شه‌ڕه‌که له نێوان لایه‌نه‌کان کۆن بووه و گۆڕانکارییه‌کی ئه‌وتۆ وه‌دی ناکرێت، به‌ڵام له ڕاستیدا هه‌ر ڕۆژ هه‌واڵی نوێ سه‌باره‌ت به سوریا بڵاوده‌بێته‌وه و ده‌ست تێوه‌ردانی هێندێکی زۆر له وڵاته درهکیهکان له ئه‌و قه‌یرانه‌دا بۆه‌ته هۆی ئه‌وه لای چاودێران ئه‌م قه‌یرانه‌ی ئێستا وه‌بیرهێنه‌ری شه‌ڕی ناوخۆی ئیسپانیا بێت.
به‌ڵام بوونی چه‌ند گرووپێکی توندڕه‌وی ئاینی نیشانه‌ی ئاشکرای جیاوازی ئه‌م شه‌ڕه له ته‌واوی ئه‌و شه‌ڕه ناوخۆییانه‌یه که تا پێش ئێستا له جیهاندا ڕوویداوه. پرسیاری سه‌ره‌کیش ئه‌وه‌یه که ئاخۆ ئه‌م گرووپه توندڕه‌وانه ته‌نیا به‌رهه‌می شه‌ڕی زلهێزه ناوچه‌ییه‌کانن یان وه‌ڵامێکی ئاینی بۆ کێشه‌ی ژیانی مۆدێرنن. هه‌روه‌ها له گه‌ڵ ئه‌وه‌ی له ڕووی کولتووریه‌وه لیبی، عێڕاق، ئه‌فغانستان و ته‌نانه‌ت ئه‌لجه‌زایر زیاتر زه‌مینه‌ی توندڕه‌وی ئاینیان هه‌یه، بۆچی له سوریا دا ئاوا گرووپه ڕه‌نگاو ڕه‌نگه توندڕه‌وه‌کان پانتای چالاکییان بۆ ڕه‌خساوه؟
بۆ تاوتۆ کردنی ئه‌م بابه‌ته له گه‌ڵ به‌ڕێزان موختار هوشمه‌ند، لێکۆڵه‌ری بونیادگرایی ئاینی، و عه‌لی فه‌ریدی، ڕۆژنامه‌وان، وتووێژمان کردووه.