Accessibility links

فڕۆکە جەنگیـیەکانی حکومەتی سوریا هێرشێـکی ئاسمانی گەورە دەکەنە سەر شاری تەدموری ژێر دەستی داعش


چالاکوانان لە سوریا دەڵێن لە ئاکامی زنجیریەک هێرشی ئاسمانی فڕۆکە جەنگیەکانی حکومەتی بەشار ئەسەد بۆ سەر شاری تەدموری ژێر دەستی ملیتانانی داعش لە ناوەندی سوریا بەلای کەم 15 کەس کوژراون.

لەو بارەیەوە چالاکوانانی سوریا دەڵێن هێرشە ئاسمانیەکەی ئەمرۆ هەینی فڕۆکەکانی حکومەتی سوریا یەکێک بووە لە توندترین هێرشەکان لەوەتای داعش لە 10 ی مانگی پـێنجەوە شارۆچکەی تەدموریان کۆنترۆڵکردووە.

چالاکوانێکیش بە ئاژانسی دەنگ‌وباسی ئەسۆشیەتد پـرێسی گوتووە ئەمڕۆ هەینی فڕۆکە جەنگیەکانی حکومەتی ئەسەد نزیکەی 30 هێرشی ئاسمانیان کردووەتە سەر شاری تەدمور.

جێی ئاماژەیە هێرشی فڕۆکەکانی ئەسەد بۆ سەر تەدمور بە ڕۆژێـک دوای ئەوە دێت کە هێرشیان کردە سەر ڕەققە، ئەو شارەی داعش وەکو پایتەختی خۆی ناودێری دەکات.

لە لایەکی ترەوە ڕووسیای هاوپەیمانی سەرەکی بەشار ئەسەد لە هەوڵدایە بۆ ڕازیکردنی وڵاتانی خۆرئاوا سەبارەت بە پێویستی هاوکاریکردنی حکومەتی سوریا لە شەڕی دژی داعش.

XS
SM
MD
LG