Accessibility links

قەشەیەک و چالاکوانان دەڵێن داعش دێرێکی دێرینی لە ناوەندی سوریا خاپورکردووە


داعش چەند وێنەیەکی لەسەر تۆڕە کۆمەڵایەتیـیەکانی سەر ئنتەرنێت بڵاوکردووەتەوە و تیایدا بە بڵدۆزەر دێری قەشە ئیلیانی نزیک شارۆچکەی قەریەتەین دەڕوخێنن، لەو ناوچەیەی کە لە سەرەتای ئەم مانگەدا چەکدارانی داعس کۆنترۆڵیان کرد.

لەو بارەیەوە ڕۆژی هەینی قەشەیەک لە دیمەشقەوە بە ئاژانسی ئەسۆشیەتد پرێسی گوت؛ کە چەکدارانی داعش کڵێسەیەکی نێو دێرەکەشیان ڕووخاندووە کە مێژویەکەی دەگەڕێتەوە بۆ سەدەکانی یەکەمی هاتنی ئاینی مەسیحیەت.

جێی ئاماژەیە قەشەکە بەو مەرجە لێدوانی داوە کە ناوی ئاشکرا نەکرێت، چونکە مەترسی هەیە تۆڵەی لێبکرێتەوە.

لە لایەکی ترەوە ، دەستەی چاودێری مافەکانی مرۆڤی بنکە لە بەریتانیا ئەوەی بەدواداچون بۆ شەڕی سوریا دەکات، ئەویش ڕاپۆرتی لەسەر ڕووخاندنی ئەو دێر و کڵێسەکەی نێوی کردووە.

شایانی باسە لەوەتای داعش کۆنترۆڵی چەندان ناوچەی لە سوریا و عێراق کردووە، چەندان مزگەت وکڵێسا و شوێنەواری دێرینی ڕووخاندووە.

XS
SM
MD
LG