Accessibility links

هێزەکانی سوریای دیموکرات گەورەترین بیری گازی سروشتی سوریا گەمارۆ دەدەن

  • VOA News

هێزەکانی سوریای دیموکرات و ئەنجومەنی لەشکری دێرزور بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی گەردەلولی جزیرە توانیان گەورەترین بیری گازی سروشتی لە سوریا کە دەکەوێتە ڕۆژهەڵاتی ڕووباری فورات لە پارێزگای دێرزور گەمارۆ بدەن.

ئەبو خەولە فەرماندەی گشتی هێزەکانی ئەنجومەنی لەشکری دێرزور لە لێدوانێـکدا بۆ دەنگی ئەمەریکا گوتی" هێزەکانمان پـێشڕەویـیەکی باشیان کردووە و بیرە نەوتیـیەکانی کۆنیکۆ و عزبەیان گەمارۆداوە و لە ئێستادا زۆر لێـیانەوە نزیکبوونەتەوە و لە کاتی گونجاودا هێزەکانمان دەچنە سەریان و بە تەواوی ڕزگاریان دەکەن."

ڕۆژنامەوان حسێن زێدۆ لەم بارەیەوە دەڵێت هێزەکانی سوریای دیموکرات ئامانجیان لەمە ئەوەیە ڕژێم و ئێران و ڕووسیا نەتوانن گازی سوریا کۆنترۆڵبکەن.

XS
SM
MD
LG