کۆمه‌ڵه‌ی سوریا بۆ چاودێری مافه‌کانی مرۆڤ ده‌ڵێت یه‌کێـک له فه‌رمانده گه‌وره‌کانی داعش له سوریا کوژراوه له میانه‌ی ئه‌و شه‌ڕانه‌ی به‌ڕێوه‌ده‌چن له لایه‌ن ئه‌و هێزانه‌ی ئه‌مه‌ریکا پاڵپشـتیـیان ده‌کات.
ئاژانسی ده‌نگ‌وباسی ڕۆیته‌رز له زاری ڕامی عه‌بدول ڕه‌حمان به‌ڕێوه‌به‌ری کۆمه‌ڵه‌که بڵاویکرده‌وه که گوتویه‌تی ئه‌بو جه‌نده‌ل ئه‌لکوه‌یتی کوژراوه، کاتێـک چه‌کدارانی داعش ڕۆژی دووشه‌ممه هه‌وڵیان‌دابوو گوندی جعێبر که نزیکه‌ی 7 کیلۆمه‌تر له به‌نداوی فوراته‌وه دوره و ده‌که‌وێته سه‌ر ڕووباری فورات، له هێزه‌کانی سوریای دیموکرات بسه‌ندنه‌وه.
کۆمه‌ڵه‌که هه‌روه‌ها له‌سه‌ر ماڵپه‌ڕه‌که‌ی خۆی نووسیویه‌تی به‌پـێی ئه‌و زانیاریانه‌ی پـێـیان گه‌یشتووه، ئه‌بو جه‌نده‌ل به بۆردومانی فڕۆکه‌کانی هاوپه‌یمانان کوژراوه.
جێی ئاماژه‌یه ئه‌بو جه‌نده‌ل یه‌کێـک بووه له‌و فه‌رماندانه‌ی داعش که چه‌ندان پـۆستی باڵای له ناو داعشدا گرتبووه‌ده‌ست و سه‌رکردایه‌تی ژماره‌یه‌کی زۆری شه‌ڕی کردووه له عێراق و سوریا. هه‌روه‌ها ڤیدیۆیه‌کی هه‌یه که له ساڵی 2014 له پارێزگای دێر زوری سوریا به ده‌سـتی خۆی گه‌نجێـکی خێڵی شعێتات سه‌رده‌بڕێت.
ئه‌گه‌ربێت و کوژرانی پـشتڕاستبکرێته‌وه، ئه‌وا ده‌بێته گه‌وره‌ترین زیانی به‌ر داعش که‌وتبێت له پاش کوژرانی ئه‌بو محه‌مه‌د ئه‌لعه‌دنانی گوته‌بێژی داعش.