Accessibility links

کۆنە داعشێـکی ئەڵمانی: " لە ئەوپەڕی گەمژەیی پەیوەندیم بە داعشەوە کردبوو"


دادگایەکی ئەڵمانیا بڕیاری زیندانی بۆ کەسێـک دەرکرد کە پـێشـتر پەیوەندی بە داعشەوە کردبوو و شەڕی بۆ کردبوون.

دادگای هەرێمی دوسلدۆرف ڕۆژی پـێنجشەممە دوو سـاڵ و نیو حوکمی زیندانی بۆ نەزەت عەلیجا تەمەن 22 سـاڵ دەرکرد کە سـاڵی 2014 سێ مانگ لە سوریا لەگەڵ داعش بووە و لەوێ مەشق و ڕاهێنانی پـێـکرابوو و جارێـکیش شەڕی بۆ کردبوون.

بەڵام کاربەدەسـتان دەڵێن هیچ بەڵگەیەک نیـیە بیسەلمێنێت بە نیازی هێرش بووبێت لە ناو ئەڵمانیا.

نەزەت بە دادگاکەی گوتووە ئەو " لە ئەوپەڕی گەمژیـیەوە پەیوەندی بە داعشەوە کردبوو" ، بەڵام ئێستا خۆشحاڵە گەڕاوەتەوە بۆ ئەڵمانیا.

XS
SM
MD
LG