Accessibility links

هێزەکانی حکومەتی سوریا لە شاری دێرزوری ڕۆژهەڵاتی وڵاتەکەیان نزیک‌دەکەونەوە

  • VOA News

هێزەکانی حکومەتی سوریا هەتا دێت و زیاتر لە شاری دێرزوری ڕۆژهەڵاتی وڵاتەکەیان نزیک‌دەکەونەوە، ئەمەش پاش زیاتر لە 3 ساڵ لەوەی داعش ئەو شارەی داگیرکرد.

کۆمەڵەی سوریا بۆ چاودێری مافەکانی مرۆڤ ئەمڕۆ دووشەممە لە هەواڵێـکیدا ڕایگەیاند هێزەکانی ڕژێم لە ئێستادا کەمتر لە 12 کیلۆمەتر لە فڕۆکەخانەی دێرزورەوە دورن، ئەمەش پاش ئەوەی هەردوو شارۆچکەی کباجب و ئەلشولایان کۆنترۆڵکرد کە دەکەونە سەر جادەی سەرەکی نێوان هەردوو شاری ئەلسوخنە و دێرزور.

بەڵام تەلەفیزیۆنی حکومەتی سوریا دەڵێت هێزەکانیان 3 کیلۆمەتریان ماوە بگەنە شارەکە.

جێی ئاماژەیە ماوەی دوو هەفتەیە لە ناوچە دەشتایـیەکانی ڕۆژئاوای شاری دێرزور لەشکری سوریا و هێزەکانی هاوپەیمانیان ئۆپەراسیۆنێـکی گەورەیان بۆ سەر داعش دەسـتپـێکردووە. هەتا ئێستا بە دەیان چەکداری داعش و سەرباز و چەکداری حکومەتی سوریا لەو ئۆپەراسیۆنە کوژراون. هەروەها 51 کەسی سیڤیل لەو نێوەدا کوژراون، لەوانە 8 منداڵ و 14 ژن. لەگەڵ ئەوەش دەیان کەسی دیکەی سیڤیل برینداربوون.

XS
SM
MD
LG