فڕۆکەکانی هاوپەیمانان بە ڕابەرایەتی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا کۆتا شوێنی ڕێکخراوی داعش لە ڕۆژهەڵاتی سوریا بۆردومان دەکەن و سەدان هاوڵاتی مەدەنی هەڵهاتوون بۆ ئەو ناوچانەی گەمارۆدراون، ئەمەش لەگەڵ بەردەوامبوونی هێزە چەکدارە هاوبەشەکانی ئەمەریکا بۆ کۆنتڕۆڵکردنەوەی ناوچەکە.
شایەتحاڵێک بە ئاژانسی دەنگوباسی ڕۆیتەرزی وت فڕۆکەکانی هاوپەیمانان لە ئاسمانی ناوچەکەدا هاتوچۆیان کردووە و دواتر دووکەڵێکی سپی لە ناوچەی باغوزی ژێر دەسەڵاتی ڕێکخراوی داعش بەرزبۆتەوە.
هێزەکانی سوریای دیموکرات کە خاکێکی زۆری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریای بە پشتیوانی هاوپەیمانان لەژێر دەسەڵاتی داعش دەرهێنا، ڕۆژی شەممە هێرشێکیان کردە سەر ناوچەیەکی پارێزگای دەیرئەلزور و کۆنتڕۆڵی ناوچەکەیان کردەوە.
بەڕێوبەری نوسینگەی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکرات مستەفا بالی وتی چەکدارانی داعش بەتوندی شەڕ دەکەن و بەیانی ڕۆژی دووشەممە هەوڵیانداوە جارێکی دیکە هێرشێکی پێچەوانە ئەنجام بدەن. وتیشی نزیکەی 1500 هاوڵاتی مەدەنی لەو ناوچەیە هەڵهاتوون.
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز