ئاژانسی پەیامنێری حکومەتی سوریا دەلێت سەرۆکی وڵات ڕێگای بە سەربازانی عێڕاقی داوە لە نێو سوریا دا هێرش بۆ سەر تاقمی دەوڵەتی ئیسلامی بەرن بێ ئەوەی چاوەڕێی ڕێگاپێدان لە لایەن کاربەدەستان لە دمشقەوە بن.
داعش سەردەمێک بەشی زۆری هەردوو وڵاتی لە ژێر دەسەڵات دابوو کاتێک لە ٢٠١٤دا خەلافەتی ڕاگەیاند.
فڕۆکەکانی جەنگی و تۆپخانەی عێراق لە ڕابردوودا سەنگەرەکانی داعشیان لە نێو سوریادا کردە ئامانج دوای ئەوە لە لایەن دەسەڵاتدارانی سوریاوە ڕێگایان پێدرا.
شەمە بەشار ئەسەد نامەیەکی لە لایەن سەرۆک وەزیری عێراق ئەبدول مەهدی پێگەیشت کە داوا دەکات هەر دووک وڵات لە "شەڕی تێرۆریسمدا" هەوڵەکانیان ڕێکبخەن.