سه‌رۆک وه‌زیری پـێشـووی عێراق ئه‌یاد عه‌لـلاوی داوای له ڕێبه‌رانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست کرد ئێران ڕابگرن له ده‌سـتێوه‌ردان له کاروباری سیاسی ناوخۆی وڵاته‌که‌ی.
ڕۆژی چوارشه‌ممه ئه‌یاد عه‌لـلاوی له دیمه‌شق ئه‌م داوایه‌ی کرد پاش کۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی سوریا به‌شار ئه‌لئه‌سه‌د. گوتی ئه‌و داوای له هاوپه‌یمانانی ئێران کردووه، له‌وانه سوریاش که ئه‌و په‌یامه به تاران بگه‌یه‌نن.
لیستی عێراقیـیه‌ی ئه‌یاد عه‌لـلاوی هه‌وڵ ده‌دات پـێشـتیوانی پـێویست به‌ده‌سـتبهێنێت بۆ پـێـکهێنانی حکومه‌تی داهاتووی عێراق و کۆتایی‌هێنان به‌و بنه‌به‌سته سیاسیـیه‌ی وڵاته‌که تێی‌که‌وتوووه له‌وه‌تای هه‌ڵبژاردنه‌کان له مانگی سێـیه‌وه سـازکرا.