Accessibility links

سەرچاوەی لوبنانی: سەدان سەربازی ئێرانی گەیشـتوونەتە سوریا


بەپـێی چەند سەرچاوەیەکی لوبنانی سەدان سەربازی ئێرانی گەیشـتوونەتە سوریا بۆ بەشداریکردن لە هێرشی زەمینی بە مەبەستی پـشـتیوانیکردن لە بەشار ئەسەد سەرۆکی ئەو وڵاتە.

ئاژانسی دەنگ‌وباسی ڕۆیتەرز دەڵێت دوو سەرچاوەی لوبنانی بۆیان ئاشکراکردووە کە لە ماوەی 10 ڕۆژی ڕابردوو سەربازە ئێرانیـیەکان بە چەکەوە گەیشـتوونەتە سوریا تاوەکو بەشداری لە هێرشێـکی زەمینی گەورە بکەن. دەشڵێن پاڵپشـتی دەکرێن بە میلیتانەکانی حزبوڵڵای لوبنان و چەکدارە شیعەکانی عێراق و هاوکات لە لایەن ڕووسیاوە پشـتیوانی ئاسمانیـیان بۆ دابیندەکرێت.

یەک لە سەرچاوەکان گوتویەتی" کاروانی یەکەمی ئەو سەربازانە وا دەگەنە سوریا و بریتین لە ئەفسەر و سەرباز نەک ڕاوێژکار." گوتوشیەتی ئەو باس لە سەدان سەرباز دەکات و هی دیکەش بەڕێوەن.

جێی ئاماژەیە هەتا ئێسـتا پاڵپشـتی ڕاستەوخۆی لەشکری ئێران بۆ ئەسەد بە شێوەی ڕاوێژکاری لەشکری بووە، لەگەڵ کۆکردنەوەی چەکدارانی شیعە کە لە نێویاندا عێراقی و هەندێـک ئەفغانی هەن، بۆ شەڕکردن لە پاڵ هێزەکانی حکومەتی سوریا.

XS
SM
MD
LG