گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران ده‌ڵێت وڵاتانی خۆرئاوا له پێناو پاراستنی ئیسرائیل، وا هه‌لی ڕاپه‌ڕینی سوریا ده‌قۆزنه‌وه.
له‌و باره‌یه‌وه رامین میهمانپهرست ده‌ڵێت وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا و هاوپه‌یمانانی شکایه‌ت و گازنده‌کانی هاوڵاتیانی سوری ئاڕاسته‌ی حکومه‌تی سوری ده‌که‌ن، له پێناو تێکشکاندنی هه‌موو بنچینه‌یه‌کی ئۆپۆزیسۆنی دژ به ئیسرائیل. هه‌روه‌ها وته‌بێژه‌که‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێرانی نکوڵیشی له ڕۆڵی ئێران کرد له‌مه‌ڕ هاوکاریکردنی حکومه‌تی سوریا بۆ سه‌رکوتکردنی خۆپیشانده‌رانی ناڕه‌زایی دژ به حکومه‌ته‌که‌ی به‌شـار ئه‌لئه‌سه‌د.
ئه‌م تێبینیانه‌ی ئێرانی په‌یوه‌ست له‌و ده‌مه‌دایه که وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا سزای به سه‌ر یه‌که‌یه‌کی هێزی پۆلیسی سوری و هه‌روه‌ها به‌سه‌ر به‌رپرسانی ئاسایشی ئێرانی سه‌پاند به هۆی په‌یوه‌ندیان به سه‌رکوتکردنی دڕندانه‌ی حکومه‌تی سوریا له دژی خۆپیشانده‌ران.
ئه‌وه‌ی شایانی باسه، دوێنێی وه‌زاره‌تی خه‌زێنه‌ی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا رایگه‌یاند که وه‌زاره‌تی ناوبراوی ئه‌مه‌ریکایی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی سیاسی سوری کردووه‌ته ئامانجی سزاکه‌ی و هه‌روه‌ها یه‌ک له چوار له هێزه‌کانی ئاسایشی سه‌ره‌کی سوریا و سه‌رۆکی موخابه‌راتی هێزه‌کانی ئاسمانی سوری جه‌نه‌راڵ جه‌میل حه‌سه‌نی ریزبه‌ندی نێو سزاکانی ئه‌مه‌ریکای سه‌پێندراوی سه‌ر سوریا کرد به هۆی پێشێلکردنی مافه‌کانی مرۆڤ له سوریادا .
هاوکات واشنتن ئیسماعیل ئه‌حمه‌دی موقه‌ده‌م سه‌رۆکی جێبه‌جێکاری هێزه‌کانی ئێرانی و هه‌روه‌ها جێگره‌که‌ی" ئه‌حمه‌د ره‌زا رهدان " کرده ئامانجی سزاکانی ئه‌مه‌ریکای دژ به ئێران ، ئه‌مه‌ش به‌هۆی پێشکه‌شکردنی پشپۆڕی به مه‌به‌ستی یارمه‌تیدانی حکومه‌تی سوریا بۆ سه‌رکوتکردنی خۆپیشانده‌رانی ناڕه‌زا.
هه‌واڵی ئه‌وه هه‌یه که له مانگی چواری ڕابردوودا ئه‌حمه‌د ره‌زا رهدان سه‌ردانی دیمه‌شقی کردووه و له‌وێ چاوی به به‌رپرسانی ئاسایشی سوری که‌وتووه.