Accessibility links

نەتەوە یەکگرتووەکان داوا لە وڵاتانی کەندوای عەرەبی دەکات یارمەتی زیاتری کۆچبەرانی سوریا بدەن


کاربەدەستێکی گەورەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری کۆچبەران داوای لە وڵاتانی کەنداوی عەرەبی کرد یارمەتی زیاتر پێشکەشی کۆچبەرانی سوریا بکەن کە وا بۆ شەش ساڵ دەبێت بەدەست جەنگەوە دەناڵێنن و وتیشی هیچ ئاماژەیەک نابینێت کە ئەو بارودۆدۆخە بەمزووانە باش ببێت.

لە وتەیەکیدا لەمیانەی سەردانەکەی بۆ کوەیت بۆ واژۆکردنی ڕێکەوتن لەسەر پێدانی بڕی دە ملیۆن دۆلار بە کۆچبەرانی سوری عێراقی کێڵی تی کلیمێنتس جێگری ڕێپێدراوی بەرزی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کارووباری کۆچبەران وتی هەست بە ناخۆشی دەکەن لەسەر ئەو ڕاستیە تاڵەی کە ژمارەی کۆچبەران زیادی کردووە لە جەنگی سوریا و لە پێنج ملیۆن کەس زیاتر تێپەڕیوە.

کلیمێنتس بە ڕۆیتەرزی ڕاگەیاند " ئێمە لە نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کارووباری کۆچبەران خۆمان لەم ڕووداوانە ناشارینەوە، بەڵکو ئێمە هەوڵدەدەین سەرنجی پێنەدەین چونکە شتێکی تازە نیە."

وتیشی " ئەوە مانای وایە کە ئێمە چارەسەرێکی سیاسیمان نەدۆزیتەوە کە خەڵک بتوانن بە پارێزراوی بگەڕێنەوە ماڵەکانیان."

سەرچاوە / ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG