Accessibility links

لە ئاکامی هێرشی ئاسمانی بۆ سەر چەند ناوچەیەکی شاری ئیدلیبی سوریا 26 کەس دەکوژرێن


دانیشتوان و کارمەندانی فریاکەوتن لە شاری ئیدلیب لە باکوری ڕۆژئاوای سوریا دەڵێن لە ئاکامی ژمارەیەک هێرشی ئاسمانی بۆ سەر چەند ناوچەیەکی شارەکە بە لایەنی کەم 26 کەس کوژراون و دەیان کەسی دیکە برینداربوون و چەندان بینا تەختی زەوی بوون.

هاوکات کۆمەڵەی سوریا بۆ چاودێری مافەکانی مرۆڤ دەڵێت بەرەبەیانی سێشەممە 10 هێرشی ئاسمانی کراونەتە سەر بارەگای فەتح ئەلشام و ناوچەکانی دەوروبەری و لە نێو کوژراوەکاندا 16 کەسی سیڤیل هەن کە زۆربەیان ژن و منداڵ بوون.

گەواهیدەران دەڵێن پـێـیانوایە فڕۆکەی ڕووسیایی هێرشەکانیان ئەنجامیاندابێت، بەڵام وەزارەتی بەرگری ڕووسیا ڕەتیدەکاتەوە و دەڵێت لەوەتای سەرەتای ئەمساڵەوە بۆردومانی ئیدلیبیان نەکردووە.

جێی ئاماژەیە گروپی فەتح ئەلشام لە مانگی شەشی ساڵی 2016 ڕاگەیەندار و ئەندامەکانی هەمان ئەندامانی بەرەی نوسرەی سەر بە ئەلقاعیدەن.

XS
SM
MD
LG