Accessibility links

ڕاپۆرتی یو ئێن: شه‌ڕی سوریا هه‌ڕه‌شه‌ له‌ ئاشتی نێونه‌ته‌وه‌یی ده‌کات


پاوڵۆ پێنیرۆ، سه‌رۆکی کومیسیۆنی مافه‌کانی مرۆڤ سه‌ر به‌ ڕێکخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان
پاوڵۆ پێنیرۆ، سه‌رۆکی کومیسیۆنی مافه‌کانی مرۆڤ سه‌ر به‌ ڕێکخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان

ڕاپۆرتەکەی یو ئێن باس له‌ بوونی ملیۆنها مەدەنی بێ دەرەتان دەکات کە لە شەردا گیریان خواردوە. ڕاپۆرتەکە دەڵێت هەموو نیشانەکانی ژیانی ئاسایی لە سوریا دا نەماوە لە کۆمەڵێکدا هەر ڕۆژەی سەدان مەدەنی گیانیان لە دەست دەدەن لە دەمێکدا شەڕ بێ لە بەرچاو گرتنی قانوون و ویژدان هەروا درێژەی هەیە.

نەتەوە یەکگرتوەکان هوشداری دەدات کە سته‌مکاری یەکانی بە کۆمەڵی هێزەکانی حکومەتی و سەرهەڵداوانی سوریا لە شەری سێ ساڵە و هاتنی ژمارەیەکی زۆری شەرەوانانی بیانی بۆ ولاتەکە هەڕەشان لە ئاسایش و ئاشتی جیهانی دەکات.

ڕاپۆرتێکی نوێ لە لایەن کۆمیسیۆنی لێکۆڵینەوە لە سەر سوریا تاوانەکانی شەر و تاوانەکان لە دژی مرۆڤایەتی دەخاتە سەر هەموو پارتەکانی بەشدار لە کێشەکەدا. لیسا شلەین لە ژنێڤ ڕا ئەم ڕاپۆرتەی بۆ دەنگی ئەمەریکا ناردووە.

ڕاپۆرتەکەی یو ئێن باس له‌ بوونی ملیۆنها مەدەنی بێ دەرەتان دەکات کە لە شەردا گیریان خواردوە. ڕاپۆرتەکە دەڵێت هەموو نیشانەکانی ژیانی ئاسایی لە سوریا دا نەماوە لە کۆمەڵێکدا هەر ڕۆژەی سەدان مەدەنی گیانیان لە دەست دەدەن لە دەمێکدا شەڕ بێ لە بەرچاو گرتنی قانوون و ویژدان هەروا درێژەی هەیە.

چوار ئەندامی کۆمیسیۆنی لێکۆڵینەوە تاوان دەخەنە سەر حکومەتی بەشارئەل ئەسد کە دریژە بە پێشێلکارێکان، لە نیویاندا تاوانەکای شەر و تاوانەکان لە دژی مرۆڤایەتی دەدات. لە یەکەم نێوەی ساڵ دا، وەک ڕاپۆرتەکە دەڵیت حکومەتی سوریا موشەکی هەڕەمەکی هاویشتن، وای کرد سەدان ژن و منداڵ بکوژێت.

ڕاپۆرتەکە دەڵیت هێزەکانی حکومەتی گازی کلۆرینیان بۆ سەر هەشت ڕووداو لە ڕۆژئاوای سوریا دا بەکارهێنا. دەشڵێت ئەو چەکەی کیمیایی یه‌ لە نێو بۆمبەکانی بۆشکەیی و لە ڕێگای هێلی کۆپتێرەکانەوە بە سەر ناوچەکانی مەدەنی دا بەردرانە خوار.

هەروەها کۆمیسیۆنەکە دەڵێت ئەو گرووپەی خۆی بە دەوڵەتی ئیسلامی عێراق و شام دەناسێنیت هەڕەشەیەک بۆ سەر ئاسایش لە هەریمەکە و لە جیهان دایە. سەرۆکی کۆمیسیۆنەکە پاولا پێنیرۆ دەڵێت گرووپەکەی ناسراو بە داعش، هێزێکی بەرفرەوانکردنەوەی هەیە کە تێرور بە سەر خەڵکی بی تاوان دا ئەنجام دەدات.

پێنیڕۆ:

"له‌ نێو هه‌ر ئاکامه‌کانی جێگای سەرسام کە لە ئەو ڕاپۆرتە دا وەدست هاتوە سەبارەت بە ژمارەیەکی بەرچاو لە کەمپە گەورەکانی مەشق پێکردنن کە تێیدا منداڵان، زۆربەیان کوڕێ لە تەمەن ١٤ ساڵی ڕا ناونووسی و مەشق پێدەدرێن کە لە ڕێزەکانی داعش دا شان بە شانی گەورەساڵان شەڕ بکەن. ئەندامانی داعش تاوانەکانی شەر و تاوانەکان لە دژی مرۆڤایەتی یان لە هەریمەکانی حەلەب و ڕەقعە ئەنجام داوە، کە کردارەکانی ئەشکەنجەدان، کوشتن، بە زۆر بێ سەرو شوێن کرد و بە زۆر ڕاگوێزتن دەگرنەوە."

پێنیڕۆ دەڵیت دەوڵەتی ئیسلامی عیراق و شام تەنیا لایەنێک نێە کە لە شەری نێوخۆیی سوریا دا ستەمکاری ئەنجام داوە. ئەو دەڵێت ئەو ستەمکاری یانەی گرووپەکە ئەنجامی داون حکومەت و گرووپەکانی چەکداری دیکەش دەگرنەوە.

ڕاپۆرتەکە لە سەر بناخەی ٤٨٠ وتووێژ و بابەتەکانی بەڵگەی بە هێزن کە ئەو ڕێکەوتانە نیشان دەدات کومیسیونەکە بە کردەوەی بێ بەزەییانە، بە بیردانەهاتوو و لە کیس چوونی گیانی مرۆڤان لە شەری سوریا دا ناوزەد دەکات.

ئەندامانی کومیسۆنەکە دەڵین خەڵکی سوریا هەست دەکەن جیهان دەستی لە ئەوان هەڵگرتووە. ئەوان دەڵێن کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی و نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان بە هۆی نەخوازیاری حکومەتان بۆ هەنگاو هەڵینانەوە بە مەبەستی کۆتایی پێ هێنان بە شەڕەکە شەلەل بوە. ئەوان ئەو ئازارەی تووشی قوربانیانی شەڕ بوە لە ئەو شەلەل بوونەی دەزانن.

ئەندامی کومیسیونەکە کارلا دێل پانتێ بە دەنگی ئەمەریکای کوت لە سوریا چاوپۆشی کردن لە سزا بە تەواوی لە گۆڕێ دایە. ئەو خانمە دەڵێت کەس بەرامبەر بە تاوانەکانی ترسناک کە هەر ڕۆژە لە لایەن هەموو لایەنەکانی بەشدارلە شەڕ دا ئەنجام دەدرێت بەرپرسیار ناکرێت.

پۆنتێ:

"ئەنجومەنی ئاسایشی دەبێت بڕیار بدات بۆ ئەوەی دوسیەی سوریا واتا تاوانه‌کانی لە سوریا ئەنجام دراون بدرێت بە دادگای نێونەتەوەیی بۆ پێڕاگەیشتن بە تاوانکاری. هەر بۆیە، ئەو دادگایە دەتوانێت دەست بە لێکۆڵینه‌وه‌یەکی تەواو بکات و بە فه‌رمی تاوان بخاتە سەر ئەوانەی لە پلەی لەشکری و سیاسی دا بەرپرسیاری ئەو تاوانانە بوون. ئەوە یەکەم هەنگاوی گرنگ بۆ ئاشتی یە. بەڵام، هەتا ئێستا، وەک ئێوە دەزانن ئەنجومەنی ئاسایشی هیچ ئەنجام نادات."


ئەندامانی کۆمیسیۆنەکە بە جیدی داوا لە حکومەتان دەکات چەک بۆ لایەنەکانی شەر لە سوریا دا دابین نەکەن. ئەوان دەڵێن ئەو چەکانە ئەوە بۆ ئەنجامدانی تاوانەکانی شەر و پێشێلکارێکانی مافەکانی مرۆڤ بە کار دەهێنرێن.

XS
SM
MD
LG