Accessibility links

ژمارەی قوربانیانی تەقینەوە خۆکوژیـیەکەی حەسەکە گەیشتە 38 کوژراو و 90 بریندار


ژمارەی قوربانیانی تەقینەوە خۆکوژیـیەکەی نزیک شاری حەسەکە، ئەوەی ئاهەنگێـکی شایی کوردی کردە ئامانج، گەیشتووەتە 38 کوژراو کە یازدەیان ژن و منداڵ بوون. هەروەها نزیکەی 90 کەسیش برینداربوون، لەوانەش یازدەیان ژن و منداڵن.

تەقینەوەکە شەوی دووشەممە لە هۆڵێـکی گەورەی ئاهەنگگێڕان لە نزیک گوندی تەل تەویڵ لەسەر ڕێگای شاری حەسەکە و قامیشلو ڕوویدا.

هەرچەندە زاواکە (زەردەشت فاتمی) سەر بە بەڕێوەبەرایەتی خۆسەریی‌یە، بەڵام ئاهەنگەکە خێزانی بوو و یەک لەوانەی گیانیان لەدەسـتداوە بەها فاتمیـیە کە یەکێـکە لە سەرکردەکانی پارتی یەکێتی کوردی کە ڕکابەرێـکی سەرەکی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەریی‌یە.

بەپـێی گەواهیدەران خۆکوژەکە خوار تەمەنی 18 سـاڵ بووە و لە نیوەی ئاهەنگەکە خۆی کردووە بە نێو هۆڵەکە و تەقینەوەکەی ئەنجامداوە.

داعش لە ڕاگەیاندنێـکیدا بەرپـرسیارێتی خۆی لە تەقینەوەکە ڕاگەیاند.

please wait

No media source currently available

0:00 0:02:20 0:00

XS
SM
MD
LG