Accessibility links

هێزەکانی ڕژێمی سوریا بە پاڵپشتی هێزی ئاسمانی پـێشڕەوی لە ناوچەکانی پارێزگای حەما دەکەن


میدیای دەوڵەتی سوریا و چالاکوانانی ئۆپزیسیۆنی سوریای دەڵێن هێزەکانی حکومەتی بەشار ئەسەد و هاوپەیمانەکانی وا پێشڕەوی لە پارێزگای حەما دەکەن، ئەمەش بە پاڵپشتی هێرشی ئاسمانی چڕوپڕ.

فشاری ئەمڕۆی دووشەممەی هێزەکانی حکومەتی ئەسەد بەرەو شاروچکەی تیبەت ئەلئیمام ، بە ڕۆژێک دوای ئەوە دێت کە سوپای بەشار ئەسەد و ملیتانانی سەر بە حکومەتەکەی شارۆچکەی صۆرانیان کۆنترۆڵکرد، مانگێک لەمەو بەر لە هێرشێکی سەرهەڵداوانی سوریدا دەستیان بەسەر شارۆچکەی ناوبراودا گرت.

روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤی بنکە لە بەریتانیا رایگەیاند لە نیوە شەوی رابردووەوە فڕۆکە جەنگیەکان نزیکەی 25 هێرشی ئاسمانیان کردووەتە سەر شارۆچکەی تیبەت ئەلئیمام و گوندەکانی دەوروبەری. دەشڵێت شەڕێکی زۆر قورسە لە نێوان هێزەکانی ڕژێم و لایەنگرانی لە لایەک و بزوتنەوەی ئەحرار ئەلشامی ئیسلامی و حزبی ئیسلامی تورکستانی و دەستەی ڕزگارکردنی شام و سوپای ئەلعزە و فەیلەقی شام و سوپای نەسر و لەشکری ئدلیبی ئازاد.

XS
SM
MD
LG