Accessibility links

بە هێرشی ئاسمانی سوریا بۆ سەر ناوچەیەکی نزیک دیمەشق 23 کەس دەکوژرێن


چالاکوانانی سوریا دەڵێن بەلانی کەم 23 کەسی سیڤیل کوژراون لە ناوچەکانی نزیک دیمەشقی پایتەختی وڵاتەکە لە ئاکامی هێرشە ئاسمانییەکانی حکومەتی سوریا.

ڕێکخراوی سوریایی بۆ چاودێریکردنی مافەکانی مرۆڤ بنکە لە لەندەن دەڵێت ژمارەیەک هێرشی قورسی ئاسمانی کراونەتە سەر بەلانی کەم 5 گەڕەکی غۆتەی ڕۆژهەڵات، واتە ئەو تەنها شوێنەی لە نزیک دیمەشقەوە لە ژێر دەستی سەرهەڵدواندا بووە.

چالاکوانان دەڵێن لەو هێرشە ئاسمانیانەدا زیاتر لە 70 کەسیش بریندارن و لەوانەشە ژمارەی زیانە گیانییەکان زیاتریش بن و دەشڵێن دەستە و تاقمە فریاگوزارییەکان بەردەوامن لە هەوڵە فریاگوزارییەکانیاندا.

لە نێو کوژراوەکاندا وەک ڕێکخراوی سوریایی بۆ چاودێری مافەکانی مرۆڤ دەڵێت چالاکوانێکی دەستەیەکی کڵاو سپیەکانە.

بەلانی کەم چوار سەد هەزار کەس وەک مەزەندە کراوە لە غۆتەی رۆژهەڵات دەژین و لەلایەن هێزە سەربازیەکانی حکومەتی سوریاوە گەمارۆ دراون.

XS
SM
MD
LG