Accessibility links

لەشکری سوریا لە پێشڕەویدایە و نەتەوە یەکگرتووەکانیش داوای لێکۆڵینەوە دەکات


حکومەتی سوریا دەڵێت پێشڕەوییەکی بەرچاوی کردووە لەو کردە لەشکریانەی لە ڕۆژهەڵاتی شاری دیمەشق پایتەختی وڵاتەکە دەیکات.

دەسەڵاتدارانی سوریایی دەڵێن هێزە ئاسایشییەکان توانیویانە دەستبگرن بەسەر زیاتر لە 36% ی سەرجەم ئەو ناوچانەی لەژێر دەستی لایەنە جیاوازەکانی سەرهەڵداواندا بوون.

میدیای سەرکردایەتی لەشکری سوریا دەڵێت هێزە سەربازییەکان بەردەوامن لە پێشڕەوییەکانیاندا لە ڕۆژهەڵاتی دیمەشقەوە و تەنها سێ کیلۆمەترێکیان ماوە بگەنە ئەو هێزە ئاسایشیانەی لە ڕۆژئاواوە لە پێشڕەویدان بەرەو غۆتەی ڕۆژهەڵات.

ئەم ڕاگەیاندنەی ئەمڕۆ دووشەممەی هێزە ئاسایشییەکانی سوریا یەک ڕۆژ پاش هەواڵی کۆنترۆڵکردنەوەی شارۆچکەی نەشابیە و گوندەکان و کێڵگەکانی دەوروبەری غۆتەی ڕۆژهەڵاتە.
بۆ چەندان مانگە غۆتەی ڕۆژهەڵات ڕۆژانە بۆردومان دەکرێت و تەنها لەم دوو هەفتەیەی ڕابردوودا زیاتر لە 700 کەسی سیڤیل کوژراون کە بەلانی کەم 166 منداڵ لە نێو کوژراوەکاندان.

هاوکات ئەنجومەنی مافەکانی مرۆڤ لە نەتەوە یەکگرتووەکان ئەمڕۆ دووشەممە فەرمانی داوە بۆ لێکۆڵینەوە کردن لە ڕەوشی غۆتەی ڕۆژهەڵات.

ئەندامانی ئەم ئەنجومەنەی یوئێن بڕیارێکیان پەسەندکردووە بۆ لێکۆڵینەوەیەکی بەرفراوان و بێلایەن لە ڕووداوەکانی ئەم دواییەی غۆتەی ڕۆژهەڵات.

XS
SM
MD
LG