Accessibility links

دادگایکردنی لاوێکی سوری بە تۆمەتی کوشتنی ئەڵمانییەک


ئاژانسی هەوالەکانی فرانس پریس گوتی ؛ ئەو کوڕە لاوە سورییەی کە ساڵی پار بە کوشتنی هاوڵاتیەکی ئەڵمانی بە چەقۆ تۆمەتبارکرا، ئەمڕۆ داداگای ئەڵمانیا حوکمی دەدات بەو تاوانەی کە ساڵی رابردوو کاری توندوتیژی نەژادی وەک ناڕەزایی راستڕەوەکانی ئەڵمانی لێکەوتەوە لە شاری "کیمنتس" لە رۆژهەڵاتی ئەو وڵاتە.

سزادانی ئەم لاوە سوریە لەکاتێکی زۆر هەستیاردایە ، بە ساڵێک دوای چوونە سەر شەقامەکانی بە هەزاران لە نازییە نوێیەکان و ئەڵمانیە توڕەکانی شارەکە و هەروەها بە هەفتەیەکە بەر لەهەڵبژاردنی خۆجێی ئەو شارەیە کە دەکەوێتە ئەڵمانیا رۆژهەڵاتی پێشوو ، ئەو لاوە سورییە دادگایی دەکرێت.

پێشبینی دەکرێت پارتی راستڕەوی ناسراو بە " جێگرەوە لە پێناو ئەڵمانیا" ئەوەی رێپێوان و گردبوونەوەی ناڕەزایی لە دژی کۆچبەران و ئیسلام رێکخست، ئەنجامێکی باش لە هەڵبژاردن لە هەرێمی "ساکسۆنیا" و لە "براندن بۆرگ" بەدەست بێنێت ، لەو هەڵبژاردنە خۆجێ ییەی کە بڕیارە لە یەکی مانگی ئەیلولی داهاتوو ئەنجام بدرێت.

ئەوەی جێی ئاماژەیە دەسەڵاتدارانی ئەڵمانی "عەلاء شێخی" سوری تەمەن 23 ساڵان و هەروەها لاوێکی عێڕاقی کە هێشتا دەستگیر نەکراوە تۆمەتباریان کردوون بە کوشتنی هاوڵاتی ئەڵمانی "دانیال هیلیگ" بە چەقۆ لە مانگی ئابی ساڵی رابردوو. دانیال بە هۆی سەختی زامەکەیەوە گیانی لەدەست دابوو.

ئەگەر تۆمەتی کوشتنی دانیال بەسەر ئەم لاوە سوریەدا ساغبێتەوە ،ئەوەی نکوڵی لەو تۆمەتە دەکات ، ئەوا عەلاء شێخی سزای زیندانی 15 ساڵ دەدرێت.

XS
SM
MD
LG