Accessibility links

کاربەدەسـتێکی فەڕەنسا پشـتڕاستی دەکاتەوە هێزی تایبەتیان لە سوریا هەیە


کاربەدەسـتێـکی فەڕەنسا پشـتڕاستی کردووەتەوە هێزی تایبەتی وڵاتەکەی لە باکوری سوریا یارمەتی هێزەکانی سوریای دیموکرات دەدەن لە مەشق و ڕاهێنان و ڕاوێژکاری.

کاربەدەسـتەکە کە لە وەزارەتی بەرگری فەڕەنسایە ئەمڕۆ پـێنجشەممە بە ئاژانسی دەنگ‌وباسی ئەسۆشیەتد پـرێسی گوت هێزە تایبەتەکانی فەڕەنسا لەگەڵ هێزەکانی سوریای دیموکراتن، کە هاوپەیمانێتیـیەکە بە ڕابەراتی کورد لە باکوری سوریا شەڕی داعش دەکات و ئەمەریکا پاڵپشـتی دەکات.

کاربەدەسـتەکە نەیویست ناوی ئاشکرابکرێت، چونکە مۆڵەتی فەرمی لێدوانی نیـیە بۆ دەزگاکانی ڕاگەیاندن.

ژان لو دغیان وەزیری بەرگری فەڕەنسا هەفتەی ڕابردوو لە مێزگردێـکدا گوتی هێزەکانی وڵاتەکەی بەشدارن. گوتی " ئێمە یارمەتی دەدەین لە ڕێگەی پـێشـکەشکردنی چەک و پشـتیوانی هێزی ئاسمانی و ڕاوێژکاری."

ئەمەریکاش لە ئێسـتادا نزیکەی 300 سەربازی تایبەتی لە باکوری سوریا لەگەڵ هێزەکانی سوریای دیموکراتن.

XS
SM
MD
LG