پاسه‌کان شه‌مه ده‌ستیان به ڕاگوێزتنی سه‌رهه‌ڵداوانی سوریا و بنه‌ماڵه‌کانیان له دواین شوێنی ژێر کۆنتڕۆڵیان له گه‌ڕه‌کی شاری حومس کردووه.
ئه‌و ڕاگوێزتنه به‌شێک له ڕێکه‌وتنی به نێوبژی ڕووسیایه که زوویه‌کی ئه‌م مانگه واژۆکرا.
ئه‌و سه‌رهه‌ڵداوانه و بنه‌ماڵه‌کانیان بۆ شاری جه‌رابڵۆس له ژێر کۆنتڕوڵی سه‌رهه‌ڵداو هه‌ڵکه‌وتوو له سه‌ر سنووری تورکیا ڕاده‌گوێزن.
کاربه‌ده‌ستان ده‌ڵێن ئه‌و ڕاگوێزتنه چه‌ندین حه‌وتوو ده‌خایه‌نێت.
چاوه‌ڕوانیش ده‌کرێت هه‌زاران مه‌ده‌نی شاری حومس جێ بهێڵن به جێگای ئه‌وه‌ی ڕووبه‌ڕووی مه‌ترسی به زۆر ناونووسی کردن یان گیرانیان له لایه‌ن هێزه‌کانی ئاسایشی سوریا ببنه‌وه.
ڕێکخراوی چاودێری به سه‌ر مافه‌کانی مرۆڤی سوریا مه‌زه‌نده‌ی 12،000 که‌س ده‌کات که به پێی ڕێکه‌وتنه‌که شاره‌که جێ ده‌هێڵن و له نێویان دا 2،500 سه‌رهه‌ڵداویش ده‌گرێته‌وه.
ژماره‌ی دانیشتووانی گه‌ڕه‌کی ئه‌ل وه‌عر له حومس 75 هه‌زار که‌سه.