یه‌کێتی ئه‌وروپا سزای نوێی به‌سه‌ر سوریادا سه‌پاندووه، ئه‌وه‌ی سه‌رمایه‌گوزاری له بواری نه‌وتی ئه‌و وڵاته‌دا قه‌ده‌غه ده‌کات.
له بهیانـنهمهیهکی ئه‌مڕۆیدا، کاثرن ئاشتنی سه‌رۆکی کاروباری ده‌ره‌کی یه‌کێتی ئه‌وروپا گوتی ئه‌م هه‌نگاوه واته سه‌پاندنی سزای نوێی سه‌ر سوریا ئه‌و قه‌ده‌غه‌یه‌ی پێشتر به‌هێز ده‌کات ، ئه‌وه‌ی هاورده‌ی نه‌وتی خاوی سوری قه‌ده‌غه‌کرد، ئه‌و بڕیاره له 2 ی ئه‌م مانگه‌دا کاری پێکرا.
کاثرن ئاشتن گوتی سه‌پاندنی ئه‌م سزایانه به مه‌به‌ستی ئه‌وپه‌ڕی کاریگه‌ریکردنه سه‌ر حکومه‌تی به‌شار ئه‌سه‌ده و هاوکات شیانی کاریگه‌ریه‌کانی ئه‌م سزایانه له‌سه‌ر هاوڵاتیانی سوری که‌مبکاته‌وه.
هه‌روه‌ها سزا نوێ سه‌پێندراوه‌که‌ی سه‌ر سوریا پێدانی پاره به بانکی ناوه‌ندی سوریا قه‌ده‌غه‌ده‌کات و هه‌روه‌ها سڕکردنی پاره و سامانی سوریا و رێگه نه‌دان به‌و که‌سانه‌ی په‌یوه‌ندیان به حکومه‌تی سوریه‌وه هه‌یه نه‌توانن گه‌شت بۆ وڵاتانی ئه‌وروپایی و خۆرئاوایی بکه‌ن.
ئه‌وه‌ی شایانی باسه نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ده‌ڵێت به هۆی سه‌رکوتکردنی خۆپیشانده‌رانی دژ به حکومه‌ته‌که‌ی به‌شار ئه‌سه‌د ، به‌لای که‌م 2700 که‌س گیانیان له ده‌ستداوه.