وەزیری نەوتی سوریا وتی بەهۆی تەقینەوەی بۆرییەکی گازەوە کارەبا لە سوریا بڕاوە و ئەوەشی خستەڕوو ئاماژە سەرەتاییەکان دەریدەخەن تەقینەوەکە لە ئەنجامی هێرشێکەوە بووە.
وەزیری نەوت و سامانە کانزاییەکانی سوریا عەلی غانم بە کەناڵە هەواڵییەکانی وت بەڵگە سەرەتاییەکان ئاماژە بەوە دەدەن ڕووداوەکە کردەوەیەکی تیرۆریستی بووە و ئەو بۆری گازە کارەبای وێستگەکانی باشووری وڵاتەکە دابین دەکات.
دواتر دەزگای هەواڵی عەرەبیەی سوریا لە زاری وەزیری کارەبای وڵاتەکەوە بڵاویکردەوە قۆناغ بە قۆناغ کارەبا لە پارێزگاکانی سوریادا هاتۆتەوە.
جێی ئاماژەیە ئەو بۆری گازە کە بە هێڵی بۆری گازی عەرەبی ناسراوە لە میسڕەوە درێژبۆتەوە بۆ سوریا و ئەردەن.
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز