حکومه‌تی میسر باڵیۆزی خۆی له سوریا بانگهێشت کرد، ئه‌مه‌ش دوایـین هه‌وڵی دیپـلۆماسی وڵاتانی عه‌ره‌به بۆ گوشـارخستنه سه‌ر حکومه‌تی به‌شـار ئه‌لئه‌سه‌د تاوه‌کو کۆتایی به سه‌رکوتکردنه‌کانی خۆی له دژی خه‌ڵـکی خۆی بهێنێت.
حکومه‌تی میسری ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه ئه‌م بڕیاره‌ی دا پاش ئه‌وه‌ی له قاهیره وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی میسر محه‌مه‌د کامل عه‌مرۆ له‌گه‌ڵ شه‌وقی ئیسماعیل باڵیۆزی میسر له سوریا کۆبووه‌وه.
سوریاش لای خۆیه‌وه بڕیاری دا باڵیۆزی خۆی له قاهیره یوسف ئه‌لئه‌حمه‌د بانگهێشت بکات، وه‌ک کاردانه‌وه‌یه‌ک له به‌رامبه‌ر ئه‌م بڕیاره‌ی میسر.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی میسر عه‌مرۆ ڕۆشدی گوتی وڵاته‌که‌ی زۆر هه‌وڵی دا بارودۆخه‌که نه‌گاته ئه‌و ئاسته‌ی بڕیارێـکی وه‌ها بده‌ن، به‌ڵام هه‌وڵه‌کان بێ ئاکام بوون.