Accessibility links

ڕیش سپـیانی عەفرین دەڵێن هەڕەشەکانی تورکیا ڕەتدەکەنەوە


ژمارەیەک لە ڕیش سپـیانی کورد و عەرەبی کانتۆنی عەفرین و هەرێمی شەهبا دەڵێن هەڕەشە و دەستێوەردانەکانی تورکیا بۆ سەر خاکی سوریا ڕەتدەکەنەوە.

لە ڕاگەیاندنێـکدا ڕیش سپـیەکان ئەمڕۆ دووشەممە گوتیان ئەم هەڕەشانەی تورکیا وەکو پشـتیگیریـیەکە بۆ داعش و دروسـتکردنی کۆسپە لە بەردەم ڕزگارکردنی شاری ڕەققە.

حاج حەمید ئەندامی دەستەی ڕیش سپیانی جەندەریس کە هاوڵاتیەکی عەرەبە گوتی دەستێوەردانی تورکیا لەسەر خاکی سوریا دوژمنکاریـیەکی ئاشکرایە بۆ خاک و گەلی سوریا، بۆیە داوا لە نەتەوە یەکگرتووەکان و کۆمەڵی نێودەوڵەتی دەکەن بڕیارێـکیان لەسەر ئەم کارانەی تورکیا هەبێت و فشار بخەنە سەر تورکیا تاوەکو هێزەکانی خۆی لە وڵاتەکەیان بکشێنێتەوە. پاشان ئامادەیی خۆیانی نیشان دا بۆ بەرگریکردن لە ناوچەکانیان، هەروەها پشـتیوانی خۆی بۆ هێزەکانی سوریای دیموکرات دەربڕی کە شەڕی تێرۆر دەکەن.

نەبی عەبدی حسکە کە ڕیش سپیـیەکی کوردی ناوچەی جەندەریسە گوتی ئەوان سیاسەتەکانی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆکی تورکیا لە بەرامبەر ڕۆژئاوا و بە تایبەتی کانتۆنی عەفرین شەرمەزار دەکەن و داوای لە ڕای گشتی جیهانی و نەتەوە یەکگرتووەکان کرد بە دەنگیانەوە بچن چونکە ئەوان خەڵکێکی بێ تاوانن. جەختی لەوەش کرد ئەوان بە کورد و عەرەب بەرگی لە ناوچەکانیان دەکەن.

تورکیا ماوەیەکە هێزی لەشکری زیاتر لە دەوربەری سنوورەکانی عەفرین کۆدەکاتەوە و تۆپـبارانی ناوچەکە دەکات.

please wait

No media source currently available

0:00 0:02:09 0:00

XS
SM
MD
LG