Accessibility links

تەقینەوەیەک لە نزیک فڕۆکەخانەی دیمەشق ڕوودەدات


کۆمەڵەی سوریا بۆ چاودێری مافەکانی مرۆڤ دەڵێت دەنگی تەقینەوەیەکی بەهێز لە نزیک فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی دیمەشق بیستراوە و بە دوایدا ئاگرێـک هەڵگیرساوە.

کۆمەڵەکە دەڵێت بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی ڕووداوەکە بووە، بەڵام هێشتا نازانرێت ئایا هێرشی ئیسرائیل بووە بۆ سەر عەمباری چەکی حزبوڵڵا یان نا.

لە لایەکی دیکە کەناڵی ئەلمیادینی سەر بە حکومەتی سوریا ڕایگەیاند بەپـێی سەرچاوەی ئاگادار، ئیسرائیل 2 موشەکی گرتووەتە باشوری ڕۆژئاوای فڕۆکەخانەکە و لە ئاکامدا ئاگر کەوتووەتەوە. سەرچاوەکان گوتوشیانە پـێدەچێت فڕۆکەکانی ئیسرائیل لە دەرەوەی ئاسمانی سوریاوە موشەکەکانیان هەڵدابێت.

هەتا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە حکومەتی سوریا بە فەرمی هیچی لەم بارەیەوە ڕانەگەیاندووە.

XS
SM
MD
LG