Accessibility links

لە دەمێکدا ترس لە شەپۆلی نوێی کۆڤید نۆزدە هەیە، سوریا دەڵێت ئەو ڤایرۆسە لە ناکاو پەرەی سەندووە


منداڵان لە کەمپ، سوریا
منداڵان لە کەمپ، سوریا

ژمارەی ئەو کەسانەی تووشی ڤایرۆسی کۆڤید ١٩ بوونە لە زیادبوون دایە لە ناوچەکانی ژیر دەسەلات و بەدەر لە دەسەڵاتی حکومەتی سوریا؛ ئەوەش دەکرێت ئەو وڵاتە بەشەڕ کاول بووە کە سیستەمی تەندروستی لاواز بووە بخاتە ژیر گوشاری زیاتر بە پێی قسەی کاربەدەستان و سەرچاوەکانی پزشکی .

کاربەدەستانی تەندروستی حکومەتی گوتیان ژمارەی ئەو کەیسانەی لە ماوەی ٢٤ کاتژمیر دا راپۆرت کراوە لە سەرووی ٢٣٥ حاڵەت بووە کە ئەوە بەرزترین ژمارەی رۆژانە بووە لە ئەو کاتەوە یەکەم کەیس لە مانگی سێ ساڵی رابردوو دا راپۆرت کرا.

بەشی پزشکی سەربەخۆی ریکخراوی ناحکومەتی و کارمەندان تەندروستی دەلێن ئاماری فەرمی نیشانەیەکی کەم لە ئاماری راستەقینەیە.

ئەوان دەڵێن زیاد بوونی ئەم دواییانە لە ئاکامی ڤایرۆسی دێلتایە و زیادبوونی ژمارەی ئەو کەسانەیە لە هاویندا سەردانی سوریایان کردووە.

کارمەندانی تەندروستی دەڵێن ولاتەکە تا ئێستا ڤاکسنی لە ٤٤٠ هەزار کەس داوەکە تەنیا بەشێکی کەم لە ولاتی زیاتر لە ١٨ ملیون کەسییە.

ئامارەکانی فەرمی دەلین ٣١ هەزار و ١٤٨ کەس گرتوویانە و ٢١٤٦ کەس بە هۆی ڤایرۆسی کورونا لە ولات دا مردوون لەوەتای بڵاو بوونەوەی ئەو پەتایە لە ساڵی پار لەم وڵاتەدا.

XS
SM
MD
LG