ڕێكخراوی چاودێری به سه‌ر مافه‌کانی مرۆڤ له سوریا بنکه له به‌ریتانیا و چالاکوانان ده‌ڵێن حکومه‌ت شوێنی به هێزی سه‌رهه‌ڵداوانی له وڵات دا بۆمباران کردووه که لانی که‌م 11 مه‌ده‌نی کوشتوه، له ده‌مێکدا ئه‌وه چوار مانگه هێرشه‌که ده‌ستی پێکردوه به‌لام هیچ ئاماژه‌یه‌ک بۆ که‌مبوونه‌وه‌ی ئه‌و شه‌ڕه نیه.
ئه‌و ڕێکخراوه‌ی مافه‌کانی مرۆڤ ده‌ڵێت له بۆمبارانێکی حکومه‌ت بۆ سه‌ر گوندی ئوروم ئه‌ل جۆز له هه‌ریمی ئیدلیب شه‌ش که‌س کوژراون که منداڵێک له نێویان دایه. ئاژانسی په‌یامنێری شام سه‌ر به ئوپوزسیۆن ده‌ڵیت ئه‌وانه‌ی کوژراون که‌سانێک بوون له شوێنی به هێزی سه‌رهه‌ڵداو ئاواره‌ببوون.
کارمه‌ندانی فریاگوزاری، ناسراو به به‌شی به‌رگری مه‌ده‌نی یان ناسراو "کوڵاو سپییه‌کان" ده‌ڵێن سێ منداڵ و ژنێک له کفاروما، له باشوری ئوروم ئه‌ل جاز دا کوژران. خۆبه‌خشێکی سه‌ر به کوڵاو سپییه‌کان له شاری خان شێخون دا کوژرا، وه‌ک گرووپه‌که گوتی.