گرووپـێکی مافه‌کانی مرۆڤی بنکه له وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌ی له به‌رده‌ستدایه ئه‌وه ده‌سه‌لمێنێت هێزه‌کانی حکومه‌تی سوریا منداڵانی ته‌مه‌ن 13 ساڵانیان ده‌ستگیرکردووه و له میانه‌ی لێکۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵیاندا ئه‌شکه‌نجه‌یان داون.
له‌و باره‌یه‌وه رێکخراوی چاودێری مافه‌کانی مرۆڤ ئه‌مڕۆ له راپۆرتێکیدا 12 حاڵه‌تی تۆمارکردووه، ئه‌وانه‌ی تیایاندا منداڵان له گرتووخانه‌کانی سوریادا ئه‌شکه‌نجه ده‌درێن و راپـۆرته‌که ده‌شڵێت ره‌نگه چه‌ندان منداڵی دیکه هاوشیوه مامه‌ڵه بکرێن.
راپۆرته‌که‌ی گرووپی چاودێرانی مافه‌کانی مرۆڤ ئاماژه ده‌دات و ده‌ڵێت پتر له 100 که‌س که له لایه‌ن هێزه‌کانی ئاسایشی به‌شار ئه‌سه‌ده‌وه ده‌ست به‌سه‌ر کرابوون ، باس له‌وه ده‌که‌ن رۆژانه ئه‌شکه‌نجه‌دان له‌و گرتووخانانه‌دا پیاده ده‌کرێت، ته‌نانه‌ت به‌رامبه‌ر منداڵترین ده‌ستگیرکراو ، جگه له‌و 12 حاڵه‌ته‌ی رێکخراوی ناوبراو تۆماری کردووه.
له درێژه‌ی راپۆرته‌که‌یدا گرووپی چاودێری مافه‌کانی مرۆڤی بنکه له وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت ئه‌و منداڵانه‌ی نێو گرتووخانه‌کانی حکومه‌تی سوریا له زیندانی تاکه که‌سیدا داده‌نرێن و لێـیان ده‌درێت و کاره‌بایان لێده‌ده‌ن و هه‌روه‌ها بۆ ماوه‌یه‌کی زۆر به که‌له‌پچه‌کانیان هه‌ڵیان ده‌واسن و به جگه‌ره داغیان ده‌که‌ن.
گروپی چاودێری مافه‌کانی مرۆڤ داوای له ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان کردووه، داوا له حکومه‌تی سوریا بکات سه‌رجه‌م پێشێلکاریه‌کانی مافه‌کانی مرۆڤی هاوڵاتیانی سوری رابگرێت و هه‌روه‌ها هاوکاری لێکۆڵه‌ره‌وان و چاودێرانی نێونه‌ته‌ویـیش بکات.