Accessibility links

حکومەتە کاتییەکەی سوریا بە نیازە مانگی داهاتوو مووچەی کەرتی گشتی بە ڕێژەی لە سەدا 400 زیاد بکات

وەزیری دارایی سوریا ڕۆژی یەکشەممە وتی حکومەت بە نیازە مانگی داهاتوو مووچەی زۆرێک لە کارمەندانی کەرتی گشتی بە ڕێژەی لە سەدا 400 زیاد بکات.

زیادکردنەکە کە بەپێی خەمڵاندنەکان 1.65 تریلیۆن پاوەندی سوریایی تێدەچێت کە دەکاتە 127 ملیۆن دۆلار، لە ڕێی سەرچاوەکانی دەوڵەت و یارمەتییەکانی وڵاتانی ناوچەکە و وەبەرهێنانە نوێیەکانەوە دابین دەکرێت، هەروەها لە ڕێی هەوڵەکانیشەوە بۆ وەرگرتنەوەی ئەو سەرمایانەی سوریا کە لە دەرەوە سڕکراون.

وەزیری دارایی لە حکومەتە کاتییەکەی سوریا محەمەد ئەبازەید بە ڕۆیتەرزی وت " ئەمە یەکەم هەنگاوە بەرەو چارەسەرێکی بەپەلە بۆ واقیعی ئابووری لە وڵاتەکەدا." وتیشی مووچەی ئەم مانگەی کارمەندانی کەرتی گشتی لەم هەفتەیەدا دابەش دەکرێت.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

This item is part of
XS
SM
MD
LG