Accessibility links

بەرپـرسێـکی ئۆپۆزسیۆنی سوریا دەڵێت تەقینەوەی ئۆتۆمبیلێـکی بۆمبڕێژکراو لە ئعزاز 25 کوژراوی لێدەکەوێتەوە


بەرپـرسێـکی ئۆپـۆزسیۆنی سوریا دەڵێت ئۆتۆمبیلێـکی بۆمبڕێژکراو لە یەکێـک لە بارەگاکانیان لە نزیک سنووری تورکیا تەقیوەتەوە و لە ئاکامدا 25 کەس کوژراون.

یاسر ئەلیوسف ئەندامی مەکتەبی سیاسی بزوتنەوەی نورەدین ئەلزەنکی ئەمەی بۆ ئاژانسی دەنگ‌وباسی فڕانس پـرێس ڕاگەیاند و گوتی تەقینەوەکە لە بارەگایەکیان بووە لە شاری ئعزاز لە باکوری حەلەب و لە نێو کوژراوەکاندا خەڵکی سیڤیلش هەن. پاشان گوتی شێوازی هێرشەکە لە کاری داعش دەچێت.

هەروەها بزوتنەوەکە کە بەشێـکە لە هاوپەیمانی ئیسلامی ناسراو بە جەیش ئەلفەتح، چەند وێنەیەکی تەقینەوەکەی لەسەر ئنتەرنێت بڵاوکردووەتەوە.

ڕامی عەبدولڕەحمان بەڕێوەبەری کۆمەڵەی سوریا بۆ چاودێری مافەکانی مرۆڤ ئەویش بە فڕانس پـرێسی گوت ئامانجی تەقینەوەکە عەمبارێـکی چەک و تەقەمەنی گروپەکە بووە و بە لایەنی کەم 10 چەکدار کوژراون و دەیانی دیکە برینداربوون.

XS
SM
MD
LG