کۆفی عه‌نانی نێردراوی تایبه‌تی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان و کۆمکاری عه‌ره‌ب بۆ سوریا ده‌ڵێت پـڕچه‌کـکردنی سه‌رهه‌ڵـداوانی سوریا دۆخه‌که هێنده‌ی تر خراپـتر ده‌کات.
ئه‌مڕۆ پـێـنجشه‌ممه کۆفی عه‌نان له میانه‌ی کۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنامه‌وانی هاوبه‌شـدا له‌گه‌ڵ نه‌بیل ئه‌لعه‌ره‌بی سـکرتێری گشـتی کۆمکاری عه‌ره‌ب له قاهیره ئه‌مه‌ی گوت و هه‌روه‌ها ئاگاهی دا به‌وه‌ی نابێت لێـکدانه‌وه‌ی هه‌ڵه بۆ ڕه‌وشه‌که‌ی ناو سوریا بکرێت، چونکه کاردانه‌وه‌ی به‌سه‌ر ته‌واوی ناوچه‌که‌دا ده‌بێت.
گوتیشی ئه‌و هانی حکومه‌ت و ئۆپـۆزسیۆنی سوریا ده‌دات تاوه‌کو کۆتایی به توندوتیژی بهێنن و په‌نا بۆ دیالۆگ و ڕێـگه‌چاره‌یه‌کی سیاسی به‌رن.
بڕیاره ڕۆژی شه‌ممه کۆفی عه‌نان به‌ره‌و دیمه‌شقی پایته‌ختی سوریا بڕوات و له‌وێ وه‌ک خۆی ده‌ڵێت هه‌وڵی ڕاگرتنی شه‌ڕه‌که ده‌دات تاوه‌کو کۆتایی به توندوتیژی بهێنرێت.
له لایه‌کی دیکه‌وه چالاکوانانی سوریا ڕه‌خنه‌ی توندیان له عه‌نان گرت، له‌سه‌ر ئه‌و داوایه‌ی کردوویه‌تی بۆ سـازدانی دیالۆگ له نێوان ئۆپـۆزسیۆن و حکومه‌تی سوریادا، ده‌ڵێن ئه‌وه ته‌نها بواری زیاتر به حکومه‌ته‌که‌ی به‌شـار ئه‌لئه‌سه‌د ده‌دات سه‌رکوتی گه‌له‌که‌ی بکات.