Accessibility links

ڕووسیا ڕەتیدەکاتەوە لە ئێستادا ئاگربەستێـکی نوێ لە حەلەب ڕابگەیەنرێت


ڕووسیا ڕەتیکردەوە لە ئێسـتادا ئاگربەسـتێـکی نوێ لە شاری حەلەب ڕابگەیەنن و دەڵێت دەبێت لە پـێشدا هاوبەشە بیانیـیەکانی مۆسکۆ زامنی بکەن هێزەکانی ئۆپـۆزسیۆن پابەندی مەرجەکەیان دەبن.

سێرگێی ڕیابکۆڤ جێگری وەزیری دەرەوەی ڕووسیا ئەمڕۆ دووشەممە ئەمەی بۆ ئاژانسی دەنگ‌وباسی ڕووسیای ڕاگەیاند و گوتی لە ماوەی ئەو ئاگربەسـتەی پێشوو کە بۆ 3 ڕۆژ درێژەی کێشا و ڕۆژی شەممە تەواوبوو، گروپە چەکدارەکان لە حەلەب پابەندی ئەم مەرجە نەبوونن، ئەویش بە گوتەی خۆی ڕەفتاری ناگونجاو نەنوێنن.

چاوەڕوان‌دەکرا لە ماوەی ئاگربەستەکە بریندار و خەڵکی سیڤیل و تەنانەت چەکدارانی ئۆپـۆزسیۆنیش لە گەڕەکە گەمارۆدراوەکانی حەلەب ببرێنە دەرێ.

دیمەشق و مۆسکۆ دەڵێن گروپەکانی ئۆپۆزسیۆن ڕێگەیان نەدابوو خەڵکی ئەو ناوچانە چۆڵ بکەن، بەڵام دانیشتوان دەڵێن بڕوایان بە حکومەتی ئەسەد و ڕووسیا نیـیە و هەروەها مەترسیـیان هەیە بەر گولـلەی قەناس و خومپارە و تۆپ بکەون.

حکومەتی سوریا هەوڵ دەدات ئەو چەند گەڕەکەی حەلەب کە لە ژێر دەسـتی ئۆپـۆزسیۆندا ماونەتەوە، جارێکی دیکە کۆنترۆڵبکاتەوە و هەرچی ئۆپـۆزسیۆنیشە هەوڵ دەدات گەمارۆی سەر ئەو ناوچانە بشکێنێت.

XS
SM
MD
LG