Accessibility links

حکومەتی سوریا چەندین هێرشی بۆ سەر ناوچەکانی ژێر دەسەلاتی سەرهەڵداوان لە سوریا برد


یو ئێن دەترسێت کە ئەو هێرشانە زۆر بۆ میلیونها خەڵک بێنێت ئاوارەی نزیک سنوری تورکیا بن

زیاتر لە دە هێرشی ئاسمانی و تۆپباران بەشەکانی ژێر کۆنتڕۆڵی سەرهەڵداوانی هەینی لە سوریا دا کردە ئامانج کەئەمەش بە گوێرەی زانیاریدانی سەرهەڵداوان، کارمەندانی فریاگوزاری و گرووپێکی چاودیری بە سەر شەڕدایە.

گروپێکی چاودیری بە سەر مافەکانی مرۆڤ گوتی دەیان هێرشی هێلیکۆپتەر و فڕۆکەکانی شەر چەندین ناوچەیان لە حەمە، ئیدلیب و حەلەبیان کردە ئامانج، لانی کەم ٢٩ کەسیان کوشت.

ئەو سێ ناوچانە لە باکووری ڕۆژئاوای سوریا دواین شوێنی گەورەن کە هێشتا لە دەست شەڕکەران دان ئەوانەی دەیان هەوێت حکومەتی بەشار ئەسەد بڕووخێنن.

ڕێبەرێکی سەرهەڵداو ئەل بەرعە ئەل حەماوی لە باکوری حەمە، گوتی لە ئەنجامی هێرشەکان بۆ سەر شاری ئەل کوبرا لە ڕۆژئاوای حەلەب "کوشتار" ڕوویداوە. تەلەڤزیونی لایەنگری ئوپوزسیۆن گوتی لانی کەم ٢٠ کەس و ڕێکخراوی چاودێری گوتی ١٨ کەس کوژران.

پێنجشەمە لەشکری سوریا لافیتەی بە سەر هەریمی ئیدلیب دا بڵاوکردنەوە و تێدا بە جیدی داوای لە خەڵک کرد بگەڕێنەوە ژیر دەسەڵاتی حکومەت و گوتیشی کە شەڕی نێوخۆیی حەوت ساڵە خەریکە بە کۆتایی دێت.

ئەل حەماوی گوتی هێرشەکانی هەینی لە چەندین مانگەکانی ڕابردوودا هەرە قورسترینیان بوو و وێدەچێت بەشێک لە "شەڕی سایکۆلۆژی میدیا بۆ سەر خەڵکە".

ئەو گوتیشی ئەوان "ئامادەی بەرپەرچدانەوەی هەر هێرشێکی حکومەتن. ئەوان وانەیەکیان فێردەکەن کە لە بیری نەکەن: ئیدلیب جیاواز لە هەریمەکانی دیکەیە".

کڵاو سپییەکانی سوریا، واتا گرووپێکی کارمەندان کە لە ناوچەکانی ژێر دەسەلاتی سەرهەڵداوان دا دامەزراون، لە سەر تویتر گوتیان کە لە هێرشەکاندا بوشکەکانی بۆمبیش بە کار هێنراون.

ئاژانسی هەواڵنێری حکومەتی سوریا گوتی کە لەشکری سوریا کردارەکانی بۆ سەر "گرووپەکانی تێرۆرستی" ئەنجام دا و وای کرد چەندین شوێنی سەرکردایەتی ئەوان لە ناو بچێت و ژمارەیەکی دیارینەکراویان لێ کۆژران و برینداربوون.

XS
SM
MD
LG