Accessibility links

ڕوانگە: کوژرانی 28 کەس بەهۆی هێرشە ئاسمانییەکانی سوپای سوریاوە بۆ سەر باکووری ڕۆژئاوای وڵاتەکە


ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ وتی ڕۆژی پێنجشەممە بەلایەنی کەمەوە 28 کەس بەهۆی هێرشە ئاسمانییەکانی هێزەکانی ڕژێمی سوریا بۆ سەر باکووری ڕۆژئاوای وڵاتەکە کوژراون، کە کۆتا ناوچەیە بەدەست ئۆپۆسیۆنی سوریاوە ماوەبێت.

ڕوانگە ئاماژەشی بەوەدا کە فڕۆکە جەنگییەکان و هێلیکۆپتەرەکان هێرشیان کردۆتە سەر پارێزگاکانی ئیدلب و حەمات و حەلەب، بەتایبەتی هەردوو شاری سەراقب و کەفر نەبودە.

ڕوانگە ئاماژەشی بەوەدا کە سوپای سوریا و هاوپەیمانەکانی بەرەو سەراقب دەڕۆن لە ئەبو زهورەوە کە بنکەیە سەربازیە لە مانگی ڕابردوودا سوپا دەستی بەسەردا گرت.

هەروەها وتیشی سوپا دەستی گرتووە بەسەر ژمارەیەک گوندیشدا.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG