Accessibility links

سوریا دەڵێت ئیسڕائیل لە خاڵە چاودێرییەکانی حومسی داوە، سەرچاوەکان دەڵێن بنکە ئاسمانییەکان بۆردومان کراون


وەزارەتی بەرگری سوریا دەڵێت هێزەکانی ئیسڕائیل هێرشی ئاسمانییان کردۆتە سەر خاڵە چاودێرییە سەربازییەکانی پارێزگای حومس، هاوکات سەرچاوە هەواڵگرییەکانی ڕۆژئاوا دەڵێن زنجیرەیەک لەو بنکە ئاسمانییانەی ناوەڕاستی سوریا کە سەربازانی ئێرانی تیادان بۆردومان کراون.

سوپای ئیسڕائیل ڕەتی کردۆتەوە لێدوان لەسەر هەواڵی هێرشە ئاسمانییەکان بدات لە سوریادا، لە ڕۆژی پێنجشەممەوە ئەمە سێیەمین جارە هێرش بکرێتە سەر سوریا. دەزگای هەواڵی ئێران بڵاویکردەوە ڕۆژی هەینی لە هێرشێکی ئیسڕائیلدا بۆ سەر هێزەکانی سوپای پاسدارانی ئێران دوو سەربازی سوپاکە کوژراون.

وەزارەتی بەرگری سوریا لە بەیاننامەیەکدا وتی ئیسڕائیل " هێرشێکی دوژمنکارانەی ئاسمانی لە ئاڕاستەی باکووری ڕۆژئاوای بەیروتەوە ئەنجامداوە و هەندێک لە خاڵە سەربازییە چاودێرییەکانی لە شاری حومس و دەرەوەی شارەکە کردۆتە ئامانج."

سەرچاوەیەکی سەربازی سوریا وتی هێرشەکان هەندێک زیانییان لێکەوتۆتەوە و پێنج سەربازیش بریندار بوون.

دوو سەرچاوەی هەواڵگری ڕۆژئاوا کە داوایان کرد ناوییان ئاشکرا نەکرێت بەهۆی هەستیاری بابەتەکەوە، وتیان هێرشە موشەکەکان بنکەی ئاسمانی T4یان کردۆتە ئامانج کە دەکەوێتە شاری کۆنی پالمیراوە، هەروەها فڕۆکەخانەی ئەل دەباش کراوەتە ئامانج کە دەکەوێتە نزیک شاری قوسەیرەوە لە نزیک سنووری لوبنان کە لەوێ حیزبوڵای لوبنانی تیایدا باڵادەستن.

سەرچاوەکان وتیان سەربازانی ئێرانی و چەکدارانی حیزبوڵا لە هەردوو فڕۆکەخانەکەدا بوونیان هەیە و بوونێکی بەهێزی چەکدارەکانی سەر بە ئێرانیش لە ناوچەی حومسدا هەن.

سەرچاوە هەواڵگرییەکانی ناوچەکەش وتیان ناوەندێکی ژێرزەمینی توێژینەوە کە زانایانی ئێرانی کاری تێدا دەکەن و گومان دەکرێت پەرە بە موشەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بدەن تیایدا، لە نێو ئامانجەکاندا بووە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG