سه‌رۆکی ڕووسیا "دیمیتری مێدڤێدێڤ " ئاماژه‌ی ئه‌وه‌ی داوه که ڕه‌نگه ڕووسیا واڵا بێت بۆ بڕیارێکی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان په‌یوه‌ست به ئاڕاسته‌کردنی په‌یامێکی به‌هێز بۆ به‌شار ئه‌سه‌دی سه‌رۆکی سوریا به‌ڵام به‌و مه‌رجه‌ی په‌یامه‌که مه‌سه‌له‌ی خۆپیشانده‌رانی دژ به حکومه‌تی سوریا له خۆبگرێت .
دوێنێ له وته‌که‌یدا بۆ ته‌له‌فیزیۆنی ئیرۆنیوز، به‌ڕێز مێدڤێدێڤ گوتی به‌کارهێنانی هێزی له ڕاده‌به‌ده‌ر له لایه‌ن حکومه‌تی سوریا و هه‌روه‌ها ئاماری به‌رزی کوژراوان وبریندارانی هاوڵاتیانی سوری کارێکه مایه‌ی قبوڵکردن نیـیه.
هاوکات سه‌رۆکی ڕووسی نیگه‌رانی خۆی ده‌ربڕی به‌رامبه‌ر ڕه‌فتاری خۆپیشانده‌رانی دژ به به‌شار ئه‌سه‌د و ده‌ڵێت ده‌بێت هه‌ندێک له‌و خۆپیشانده‌رانه به که‌سانی تێرۆریست دابنرێن و ده‌شڵێت ئه‌و که‌سانه پشتیوانی له شێوازی دیموکراسی ئه‌وروپایی ناکه‌ن .
ئه‌وه‌ی شایانی باسه ڕووسیا دژایه‌تی هه‌وڵه‌کانی حکومه‌تانی خۆرئاوای کردووه، ئه‌وانه‌ی هه‌وڵی ده‌ربازکردنی بڕیارێکی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ده‌که‌ن له دژی به‌شار ئه‌سه‌د، له بری ئه‌مه سه‌رۆکی ڕووسیا ئه‌و بڕیاره‌ی لاپه‌سه‌نده که تیایدا هانی سوریا بدات بۆ ئه‌وه‌ی چاکسازی دیموکراتیانه جێبه‌جێ بکات .
ئه‌وه‌ی شایانی باسه ، ئه‌مڕۆ " عه‌ممار قورابی" سه‌رۆکی ئۆپۆزیسیۆنی سوری نائومێدی خۆی ده‌ربڕی به‌رامبه‌ر پشتیوانی نه‌کردنی ڕووسیا له ئۆپۆزیسیۆنی سوری و ناوبراو گوتیشی که ئه‌و پێشبینی ئه‌وه ده‌کات که ڕووسیا ڕۆڵێکی زیاتر چالاک و پۆزه‌تیڤ ببینێت له‌مه‌ڕ ڕه‌وشی سیاسی له سوریادا.