وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سوریا کۆمه‌ڵی نێوده‌وڵه‌تی ئاگادارکردۆته‌وه له‌وه‌ی دان نه‌نێن به ئه‌نجومه‌نی ئۆپـۆزسیۆنی وڵاته‌که‌یدا ئه‌وه‌ی له‌و دوایـیه پـێـکهێنرا.
ڕۆژی یه‌کشه‌ممه وه‌لید ئه‌لموعه‌لیم گوتی دیمه‌شق ڕێوشوێنی توند له دژی هه‌ر وڵاتێـک ده‌گرێته‌به‌ر ئه‌گه‌ر بێت و دان بنێت به ئه‌نجومه‌نی ئۆپـۆزسیۆنی سوریادا. گوتیشی ئه‌م کۆمه‌ڵی ئۆپـۆزسیۆنه نایاسایییه.
له لایه‌کی دیکه‌وه ڕۆژی شه‌ممه به ده‌یان له ڕێبه‌رانی ئۆپـۆزسیۆنی سوریا له ستۆکهۆڵمی پایته‌ختی سوید کۆبوونه‌وه به مه‌به‌سـتی تاووتوێـکردنی سـتراتیژیـیه‌کانی چاکسـازی له وڵاته‌که‌یاندا.
هه‌ر ڕۆژی شه‌ممه هێزه‌کانی ئاسایشی سوریا ته‌قه‌یان له به‌شـداربووانی ڕێوڕه‌سمی به‌خاکسـپاردنی ته‌رمی سه‌رکرده‌ی ناسراوی کوردی سوریا مه‌شعه‌ل ته‌ممۆ کردبوو و بووه مایه‌ی کوژرانی 5 که‌س.
گه‌واهیده‌ران ده‌ڵێن ته‌قه‌کردنه‌که له شـاری قامیشلۆ بووه که له‌وێ نزیکه‌ی 50 هه‌زار که‌س گردبووبوونه‌وه بۆ ڕێزلێنان له گیانی مه‌شعه‌ل ته‌ممۆ که یه‌کێـک بوو له دامه‌زرێنه‌رانی پارتی پاشه ڕۆژی کوردی سوریا و هه‌روه‌ها ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نیشـتیمانی سوریاش بوو.
مه‌شعه‌ل ته‌ممۆ ڕۆژی هه‌ینی له لایه‌ن کۆمه‌ڵێـک چه‌کداری نه‌ناسراوه‌وه له ماڵه‌که‌ی خۆی کوژرا و ڕێوڕه‌سمی بهخاکسـپاردنهکهی بوو به خۆپـیـشاندانێـکی جه‌ماوه‌ری گه‌وره له دژی سه‌رۆک به‌شـار ئه‌لئه‌سه‌د و له یه‌ک له شوێنه‌کان په‌یکه‌رێکی حافز ئه‌لئه‌سه‌دی باوکی که سه‌رۆکی پـێشووی سوریا بوو هێناوه‌ته خوارێ.