ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه له به‌رده‌م باره‌گای کۆمکاری عه‌ره‌ب له قاهیره خۆپـیشـانده‌ران ڕووبه‌ڕووی شـاندێـکی ئۆپـۆزسیۆنی سوریا بوونه‌وه و به خاینیان ناوبردن و هه‌روه‌ها هێڵکه‌یان تێگرتن.
په‌یامنێران ده‌ڵێن ئه‌وه‌ی به‌دی ده‌کرا خۆپـیشـانده‌ران نیگه‌ران بوون له‌وه‌ی که‌سایه‌تیـیه‌کانی ئۆپـۆزسیۆن قایل بن به دیالۆگ له‌گه‌ڵ کاربه‌ده‌سـتانی سوریادا.
ڕووداوه‌که چوار ئه‌ندامی شـانده‌که‌ی ناچارکرد کۆبوونه‌وه‌که‌یان له‌گه‌ڵ کاربه‌ده‌سـتانی کۆمکاری عه‌ره‌ب بۆ کاتێـکی دواتر له ئه‌مڕۆدا دوابخه‌ن. ئه‌و که‌سایه‌تیـیانه له‌وه‌دا بوون له‌وێ ده‌ست به وتووێژکردن بکه‌ن سه‌باره‌ت به به‌رده‌وامبوونی سه‌رکوتکردنی حکومه‌تی سوریا له دژی خۆپـیشــانده‌ران.
کۆمکاری عه‌ره‌ب به نیازه ڕۆژی شه‌ممه کۆبوونه‌وه‌یه‌کی ته‌نگه‌تاوی سـازبکات بۆ تاووتوێکردنی پـێشـێلکردنی ئه‌و ڕێـکه‌وتنه‌ی حکومه‌تی سوریا هه‌فته‌ی ڕابردوو له‌گه‌ڵیدا مۆریکرد.
چالاکوانان ده‌ڵێن له‌وه‌تای هه‌فته‌یه‌که سوریا به پـلانه‌که‌ی کۆمکاری عه‌ره‌ب قایل بووه، هێزه‌کانی ئاسایش زیاتر له 110 که‌سیان کوشـتووه.
پـێشـتر هه‌ر له‌م هه‌فته‌یه‌دا ئۆفیسی مافه‌کانی مرۆڤی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان گوتی له‌وه‌تای 8 مانگه سه‌رکوتکردنی حکومه‌تی سوریا له دژی خۆپـیشـانده‌ران ده‌سـتیپـێـکردووه به لایه‌نی که‌م 3500 که‌س کوژراون.