ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه بۆمبێـک به ژماره‌یه‌ک له‌و ئۆتۆمبیله له‌شـکریـیانه‌ی حکومه‌تی سوریا ته‌قیوه‌ته‌وه که یاوه‌ری کاروانێـکی چاودێرانی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کانیان ده‌کرد. ئه‌م ڕووداوه پاش ڕۆژێـک بوو له‌وه‌ی کۆفی ئه‌نانی نێردراوی تایبه‌تی نێونه‌ته‌وه‌یی بۆ قه‌یرانی سوریا ئاگاهی دا که په‌ره‌سه‌ندن و به‌رده‌وامبوونی نائارامیـیه‌کانی دژه حکومه‌ت له‌وانه‌یه سوریا دووچاری شه‌ڕی ناوخۆ بکات.
ته‌قینه‌وه‌که له شـاری ده‌رعای نائارامی باشوری ئه‌و وڵاته ڕوویدا و بووه مایه‌ی برینداربوونی به لایه‌نی که‌م 6 سه‌رباز. سه‌رۆکی ئه‌رکی چاودێران جه‌نه‌ڕاڵ ڕۆبه‌رت موود له نێو کاروانه‌که‌دا بوو، به‌ڵام نه ئه‌و و نه هیچ چاودێرێـکی دیکه زیانیان پـێـنه‌گه‌یشت.
جێی ئاماژه پـێـکردنه چاودێرانی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان به نێو سوریادا ده‌گه‌ڕێن بۆ چاودێریکردنی وابه‌سـته‌یی هێزه‌کانی حکومه‌ت و سه‌رهه‌ڵـداوان به‌و ئاگربه‌سـته ناجێـگیره‌ی که به‌شێـکه له پـلانه ئاشـتیـیه‌که‌ی به ناوبژیوانی به‌ڕێز ئه‌نان پـێـیگه‌یشـتوون.
ڕۆژی سێشه‌ممه به‌ڕێز ئه‌نان گوتی ئه‌رکی چاودێران تاکه هه‌له له به‌رده‌مدا ماوه‌ته‌وه بۆ سه‌قامگیرکردنی سوریا. به‌ڕێز ئه‌نان پاش پـێشکه‌شکردنی ڕاپـۆرته‌که‌ی بۆ ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان به په‌یامنێرانی گوت نیگه‌رانی زۆر هه‌ن له به‌رامبه‌ر شیانی خزانی سوریا بۆ نێو شه‌ڕی ناوخۆوه.
له لایه‌کی دیکه‌وه حکومه‌تی سوریا ده‌ستیکردووه به جیاکردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌کانی هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانیـیه‌که‌ی ڕۆژی دووشه‌ممه، ئه‌وه‌ی کۆمه‌ڵه‌کانی ئۆپـۆزسیۆن به ساخته‌ی له قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن.
ئاژانسی ده‌نگ‌وباسی سانای حکومه‌تی سوریا گوتی جیاکردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌کان له چه‌ندین ناوچه ته‌واوبووه، له‌وانه له ئیدلیب و ده‌رعا.
زیاتر له 7 هه‌زار که‌س خۆیان بۆ پـڕکردنه‌وه‌ی 250 کورسیـیه‌که‌ی په‌رله‌مان کاندید کردووه.