چالاکوانانی مافه‌کانی مرۆڤ ده‌ڵێن هێزه‌کانی سوریا ڕۆژی دووشه‌ممه له شـاره‌کانی تیایاندا خۆپـیشـاندان سـاکرابوون له‌و ماڵ بۆ ئه‌و ده‌گه‌ڕێن و به سه‌دان که‌سیان ده‌سـتگیرکردووه. هاوکات هێزێـکی زۆری له‌شـکری به ناوچه‌یه‌کی دیمه‌شقی پایته‌ختدا بۆ سه‌رکوتکردنی خه‌ڵـکی بڵاوبۆته‌وه.
له شـاری بانیاسی که‌نار ده‌ریا و هه‌روه‌ها شـاری حومسی ناوه‌ندی وڵاته‌که که گه‌واهیده‌ران ده‌ڵێن ڕۆژی یه‌کشه‌ممه هێزه‌کانی ئاسایش 14 که‌سیان له‌وێ کوشـتووه، تانکه‌کانی له‌شـکر به شه‌قامه‌کاندا دێن و ده‌چن. ده‌نگی ته‌قه‌ش له گه‌ڕه‌کی مه‌عزه‌میـیه‌ی دیمه‌شق بیستراوه.
کۆمه‌ڵه‌کانی مافی مرۆڤی سوریا ده‌ڵێن له ده‌سـتگیرکردنه‌کاندا سه‌رکرده و به‌شـداربووانی خۆپـیشـاندانه‌کانی دژه حکومه‌ت کراونه‌ته ئامانج. ده‌شڵێن له‌وه‌تای له مانگی سێیـه‌وه خۆپـیشـاندانه‌کان ده‌سـتیان پـێـکردووه زیاتر له 630 هاوڵاتی سیڤیل کوژراون و نزیکه‌ی 8 هه‌زار که‌سیش بێسه‌روشوێنن یان ده‌سـتگیرکراون.
به‌پـێی ژماره‌ی ڕۆژی دووشه‌ممه‌ی ڕۆژنامه‌ی ئه‌لوه‌ته‌ن، به‌شـار ئه‌لئه‌سه‌د ده‌ڵێت حکومه‌ته‌که‌ی به‌سه‌ر ئه‌و قه‌یرانه‌ی ناو وڵاته‌که زاڵ ده‌بێت و چاکسـازی له بواره‌کانی ئیداری و سیاسی و ڕاگه‌یاندن ده‌کات. هه‌روه‌ها ڕۆژنامه‌که که نزیکه له حکومه‌تی سوریاوه گوتوویه‌تی له‌م دوایـیانه‌دا له‌شـکر شه‌ڕی سه‌ختی له دژ کۆمه‌ڵه چه‌کداره‌کان له بانیاس کردووه.
جێی ئاماژه پـێـکردنه به‌هۆی ئه‌وه‌ی حکومه‌تی سوریا ڕێگه‌ی له ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندنی بیانی و په‌یامنێران گرتووه بگه‌نه زۆر شوێنی وڵاته‌که سه‌خته هه‌واڵه ڕاسته‌کان بزانرێت.